بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی مێهر، بە گێڕانەوەی ئاژانسی ڕۆیتەرز، خەزێنەی ئەمریکا ڕایگەیاند کە ئەمریکا سزای نوێ بەسەر ئێراندا دەسەپێنێت.
ئەم وەزارەتە جەختی لەوە کردەوە کە چالاکیی بەرگری ئێرانی کردۆتە ئامانج.
هەروەها ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە: بەریتانیا ئەو کەسانە و دامەزراوەکانی پەیوەست بە کەرتی بەرگری ئێران سزادەدەن.
وەزارەتی دەرەوەی ئینگلیز ڕایگەیاند: دوو کەسایەتی و چوار کۆمپانیای پەیوەندیدار به تۆڕی بەرهەمهێنانی فڕۆکەی فڕۆکەوانی له ئێران بۆ لیستی سزاکان زیاد کردووه .
Your Comment