بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، "ناسر کەنعانی"، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، لە وەڵامی پرسیارێک سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنی سەرکەوتووانەی سپای پاسداران لە سزادانی زایۆنیستەکان وتی:کۆماری ئیسلامی ئێران هێزێکی ئاسایش خولقێنە و کردەوەی ئێران لە هێرشکردنە سەر بەشێک لە بنکە سەربازییەکانی ڕژێمی زایۆنی لە ناوچە داگیرکراوەکان، مافی ڕەوای ئێرانە.
وتیشی: ئێران هەوڵ نادات گرژی و ئاڵۆزی لە ناوچەکەدا پەرە پێبدات و لەگەڵ پابەندبوون بە یاسا نێودەوڵەتییەکان، هێڵە سوورەکانی وڵات دەپارێزێت و هەنگاو دەنێت بۆ ڕاگرتن و سزادانی دەستدرێژکار. کردەوەی ئێران پێویست و ڕێژەیی بوو و ئامانجە سەربازییەکانی کردە ئامانج.
ڕایگەیاند کە ئەم کارەی ئێران بە پێی میساقی نەتەوە یەکگرتووەکان و یاسا نێودەوڵەتییەکانە. ئاساییە چاوەڕوانی ئەوە بکەین کە ئەوانی دیکە بە ئەمریکاشەوە گرنگی بە ڕەفتاری توندی ئێران و وەڵامدانەوەی ڕەوا و یاسایی ئێران بدەن و لە بری قسەی نەشیاو، ئەو منەتباری کردەوەی لۆژیکی و ڕەوای ئێران بن که بەرپرسیارانە جووڵایەوە.
Your Comment