AP ١٤٠٣ خاکەلێوە ١٨ ٢١:٤٧

هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان بۆ ئەم کاتە دواخرا

هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان بۆ ئەم کاتە دواخرا

عادل باخەوان توێژەر و کەسایەتى نزیک لە سەرۆکى هەرێمى کوردستان رایگەیاند: هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان بۆ مانگى ١٠ دواخرا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عادل باخەوان، توێژەر و کەسایەتى نزیک لە نێچیرڤان بارزانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە فەیسبوکى خۆى نوسیویەتى: هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان بۆ مانگى ١٠ دواخرا.

قسەکانى ئەو کەسایەتییەى نزیک لە سەرۆکى هەرێم لەکاتێکدایە، نێچیرڤان بارزانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان ئەمڕۆ گەیشتە بەغدا بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانى عێراق و دواخستنى هەڵبژاردنى پەلەمانى کوردستان یەکێکە لە تەوەرەکانى کۆبونەوەکانى.

پێشتر سەرۆکایەتى هەرێم ڕۆژى ١٠ى حوزەیرانى بۆ ئەنجامدانى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان دیاریکرد، بەڵام پارتى دیموکراتى کوردستان بایکۆتى هەڵبژاردنى ڕاگەیاندووە و کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراقیش بەردەوامە لە ئامادەکارییەکانى بۆ ئەنجامدانى هەڵبژاردن

News ID 49724

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha