AP ١٤٠٣ خاکەلێوە ١٨ ١٧:١٨

تورکیا دەستگیر کردنی 8 سیخوڕی مووسادی ڕاگەیاند

تورکیا دەستگیر کردنی 8 سیخوڕی مووسادی ڕاگەیاند

عەلی یەرلیکایا وەزیری ناوخۆی تورکیا دەستگیرکردنی 8 کەسی بە گومانی کارکردن بۆ دەزگای هەواڵگریی ئیسرائیل (مووساد) ڕاگەیاند.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزیری ناوخۆی تورکیا لە ڕێگەی ئەکاونتەکەیەوە لە پلاتفۆرمی ئێکس بەیاننامەیەکی بڵاویکردەوە و تێیدا ئاماژەی بەوەدا کە ئۆپراسیۆنەکە بە بەشداریی دەزگا ئەمنییە جیاوازەکان ئەنجامدراوە.

هەروەک ڕوونیشیکردۆتەوە، دەستگیرکردنی ئەو تۆمەتبارانە بەهۆی کۆکردنەوەی زانیارییان لەسەر کەسان و کۆمپانیاکانی تورکیا بووە، کە لەلایەن هەواڵگری ئیسرائیلەوە کراونەتە ئامانج و گواستنەوەی زانیاری و بەڵگەنامە بۆ دەزگای هەواڵگریی ئیسرائیل.
ئاماژەی بەوەشکردووە، دەسەڵاتی دادوەریی تورکیا بڕیاری زیندانیکردنی دوو تۆمەتبار و دانانی 6 کەسیان لەژێر چاودێریی دادوەریدا داوە.

News Code 49723

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha