بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕێپێوانی ڕۆژی جیهانی قودس لە بطیارنامەی کۆتاییدا وێڕای جەخت لەسەر پاڵپشتی لە خەڵکی غەززە و ئیدانە کردنی جەنایەتی ئیسرائیل لە هێرش بۆ سەر کونسوڵخانەی ئێران لە سووریا، جەختیان کرد وەڵامێکی سەخت چاوەڕێی ئی ڕژێمە دەکات.
دەقی بڕیارنامەکە بە شێوەی خوارەوەیە:
بسم الله الرحمن الرحیم
سُبْحَانَ الَّذِی أَسْرَی بِعَبْدِهِ لَیْلاً مِّنَ الْمَسْجِدِ الْحَرَامِ إِلَی الْمَسْجِدِ الأَقْصَی الَّذِی بَارَکْنَا حَوْلَهُ لِنُرِیَهُ مِنْ آیَاتِنَا إِنَّهُ هُوَ السَّمِیعُ البَصِیرُ
1. گەردەلوولی ئەقسا و بەردەوام بوونی خاڵێکی وەرچەرخانە لە چارەنووسی بەرەنگار بوونەوەی ئیسرائیل و لەناوچوونی ئەو ڕژێمەی خێرا کردووەتەوە و هەر بۆیە لە بەرخۆدانی فەلەستین هەمبەر ئیسرائیل پاڵپشتی دەکەین.
2. هۆشداریی دەدەینە ئەمریکاوە وەکوو تاوانباری پلە یەکی ئیدارەی شەڕی غەززە و پاڵپشتی لە ئیسرائیل بە ئاوڕدانەوە لە سیاسەتەکانی دەست لە پاڵپشتی ئیسرائیل هەڵبگرێت کە لە ئەمە زیاتر ئابڕووی نەڕوات.
3.کۆتایی هاتنی شەڕی غەززە پێویستی بە ئیدانە کردنی لەلایەن وڵاتانی ئیسلامییەوەیە و هەروەها دەست هەڵگرتن لە ئاسایی کردنەوەی پێوەندی لەگەڵ ئەو ڕژێمە و بچڕانی پێوەندی ئابووری و گەمارۆدانی ئیسرائیل.
4. داوا لە هەموو وڵاتەکان بەتایبەتی وڵاتانی ئیسلامی دەکەین دەفرایەتی یاسایی، سیاسی، ئابووری و کۆمەڵایەتی و مێدیایی خۆیان بەکار بهێنن بۆ ئاگربڕی هەمیشەیی و گەیاندنی یارمەتی مرۆڤدۆستانە بە خەڵکی غەززە.
5. ئێران بە پشتیوانی هێزی سپای پاسداران وڵاتێکی بەهێز و بەرچاوە و هۆشداریی دەدەین کە دەست لە خەیاڵی خاو هەڵبگرن و بیری دەستدرێژی بۆ سەر خاکی ئێران لە سەرتان لابەرن چونکوو لەگەڵ وەڵامێکی یەکلایی و وێرانکەر و پەشیمان کەرەوە بەرەوڕوو دەبنەوە.
6. هەوڵی ئیسرائیل بۆ هێرش بۆ سەر کونسوڵخانەی ئێران لە دیمەشق و شەهید کردنی سەردارەکانی سپا و هەروەها ئۆپراسیۆنی تیرۆریستی جەیشولزوڵم لە ڕاسک و چابەهار نیشانەی دۆش داماوی ئەو ڕژێمە لە گێژەڵووکەی خۆساختە لە غەززەیە و بۆ بەلاڕێ بردنی ڕای گشتی ئەو هەڵماتە دەدات و بەدڵنیاییەوە لەگەڵ وەڵامی سەخت و پەشیمانکەرەوە بەرەوڕوو دەبێتەوە.
7. دەفرایەتی و هەلەکان بۆ چارەسەری کێشەی ئابووری و بژێوی خەڵک بخرێتە گەڕ و ڕێنوێنییەکانی ئایەتوڵڵا خامنەیی بەتایبەتی بۆ دروشمی ئەمساڵ کەڵک لێوەربگیردرێت داوا لە هەموو خەڵک دەکرێت کە بە ڕۆڵگێڕان و بەرپرسیارانە لە ئەو بارەوە بەشدار بن.
Your Comment