AP ١٤٠٣ خاکەلێوە ١٦ ١٢:٠٣

بە بەردەنگ گرتنی قورئان خوێنان؛

نامەی حوجەتولئیسلام قومی بۆ موسڵمانانی جیهان سەبارەت بە ڕۆژی قودس

نامەی حوجەتولئیسلام قومی بۆ موسڵمانانی جیهان سەبارەت بە ڕۆژی قودس

حوجەتولئیسلام محەمەد قومی لە نامەیەکدا بۆ هەموو موسڵمانانی جیهان لەوانە ئێران داوای هەڵوێست گرتنیان لە ڕۆژی قودس دژی ئیسرائیل و لە پاڵپشتی لە خەڵکی ستەملێکرای غەززەی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حوجەتولئیسلام محەمەد قومی لە ئەو نامەیەدا هێناویە: دوایین هەینی مانگی ڕەمەزان ئەمساڵ جگە لە ئەوەی کە گرینگترین کات بۆ نیشان دانی ڕقی جیهانی ئیسلام لە هەڵسوکەوتە نامرۆڤانەکانی دوژمنانی خودا لە فەلەستینە، دەتوانێت دەسپێکی یەکگرتوویی ڕاستەقینەی موسڵمانان لە دژی ستەم بێت. ناڕەزایەتی دەربڕین لە ستەمکارانێک کە بە واتای ڕاستەقینە ئەزموون و چیرۆکی ئەسحابی دزێوی ئۆخدود دەخەنەوە بیر. ئەگەر لە ئەم دۆخەدا بە هەموو توانمانەوە تووڕەیی و ڕقی خۆمان هەمبەر هەڵسوکەوتی نامرۆڤانەی زایۆنییەکان دەرنەبڕین، چۆن دەتوانین لە ڕۆژی حەشردا وەڵامی قورئانی پیرۆز بدەینەوە؟ ئەگەر ئەمڕۆ هەمبەر ستەمەکانی ئیسرائیل دەنگ هەڵنەبڕین، چۆن دەتوانین لە بەرانبەر پێغەمبەری گەورەدا کە سکاڵا لە ئۆمەتی خۆی دەکات،دەنگ هەڵبێنین؟ ئەگەر ئەمڕۆ هەمبەر جەنایەتەکان لە غەززە بێدەنگ بین، چۆن دەمانەوێت ئایەکانی قورئان سەبارەت بە جەهاد، دادپەروەری و دژە ستەمی بخوێنینەوە؟

قورئان خوێنان، مامۆستایان و خەڵکی قورئان خوێن

مانگی رەمەزان، هەموو ساڵێک بۆنەیەکی گونجاوە تا موسڵمانانی جیهان لە ژێر ئاڵای یەکگرتوویی، دروشمی نەگۆڕی ئەنبیا بڵێنەوە. وەکوو پێغەمبەر ئاڵای دادپەروەری و دژە ستەمی هەڵکەن و تا سەرکەوتنی ئیسلام بەردەوام بن.

وَلَقَدْ بَعَثْنَا فِي كُلِّ أُمَّةٍ رَّسُولًا أَنِ اعْبُدُوا اللَّهَ وَاجْتَنِبُوا الطَّاغُوتَ... (36 نحل)

ئەو ستەمەی کە لە خەڵکی فەلەستین کرا لە ئەم مانگە پیرۆزەدا، هەمووان بینیان و هەر ئەوەش ڕۆح و رەوانی موسڵمانانی تێکداوە.

لە ئاوەها دۆخێکدا ڕەمەزان و ڕۆژی قودس دەرفەتێکی گونجاوە بۆ نوێ کردنەوەی پەیمان و هودەنگی لەگەڵ ستەملێکراوی خەڵکی فەلەستین. خەڵکانێک کە بەرخۆدانیان هەمبەر ستەمکار نەشکاوە و نابەزن.

وَالَّذِينَ اجْتَنَبُوا الطَّاغُوتَ أَن يَعْبُدُوهَا وَأَنَابُوا إِلَى اللَّهِ لَهُمُ الْبُشْرَىٰ فَبَشِّرْ عِبَادِ (17زمر)

فَمَن يَكْفُرْ بِالطَّاغُوتِ وَيُؤْمِن بِاللَّهِ فَقَدِ اسْتَمْسَكَ بِالْعُرْوَةِ الْوُثْقَىٰ لَا انفِصَامَ لَهَا وَاللَّهُ سَمِيعٌ عَلِيمٌ (256بقره)

غەززە ئەمڕۆ نمانەی هەموو ئایەکانی قورئانە کە خودا تێیاندا باسی لە دژە ستەمی و حورمەتی گیانی موسڵمانان و دادپەروەری کردووە و وەبیر هێنەرەوەری هەموو ئەو زەختانەیە کە لە ئەنبیای خودا کرا. غەززە ئەمڕۆ ئاوێنەی حەق و ناحەقە و راستەوخۆ لەسەر چارەنووسی داهاتووی ئۆمەتی ئیسلامی کاریگەرە.

أُذِنَ لِلَّذِينَ يُقَاتَلُونَ بِأَنَّهُمْ ظُلِمُوا وَإِنَّ اللَّهَ عَلَىٰ نَصْرِهِمْ لَقَدِيرٌ(39)الَّذِينَ أُخْرِجُوا مِن دِيَارِهِم بِغَيْرِ حَقٍّ إِلَّا أَن يَقُولُوا رَبُّنَا اللَّهُ وَلَوْلَا دَفْعُ اللَّهِ النَّاسَ بَعْضَهُم بِبَعْضٍ لَّهُدِّمَتْ صَوَامِعُ وَبِيَعٌ وَصَلَوَاتٌ وَمَسَاجِدُ يُذْكَرُ فِيهَا اسْمُ اللَّهِ كَثِيرًا وَلَيَنصُرَنَّ اللَّهُ مَن يَنصُرُهُ إِنَّ اللَّهَ لَقَوِيٌّ عَزِيزٌ(40حج)

موسڵمانان!

بەڕاستی بێدەنگی ئێمە چی دیکە بە واتای یارمەتیدانی ستەمکارانی مێژوویە! هاوار لانیکەم کارێکە کە ئێمە دەتوانین ئەنجما بدەین .

وَمَا لَكُمْ لَا تُقَاتِلُونَ فِي سَبِيلِ اللَّهِ وَالْمُسْتَضْعَفِينَ مِنَ الرِّجَالِ وَالنِّسَاءِ وَالْوِلْدَانِ الَّذِينَ يَقُولُونَ رَبَّنَا أَخْرِجْنَا مِنْ هَٰذِهِ الْقَرْيَةِ الظَّالِمِ أَهْلُهَا وَاجْعَل لَّنَا مِن لَّدُنكَ وَلِيًّا وَاجْعَل لَّنَا مِن لَّدُنكَ نَصِيرًا(75نساء)

ئێستان کە هاوکات لەگەڵ بێدەنگی و بەشداری شاراوەی هەندێک حکومەتی ئیسلامی لەگەڵ ئیسرائیل، ستەملێکروی موسڵمانانی بەڕۆژووی غەززە، ویژدانی مرۆڤە بەویژدانەکانی هێناوەتە ئێش، ئەمن وەکوو بچووکترین خزمەتکاری قورئان داوا لە ئێوە دەکەم تا بە هەموو توان و دەفرایەتی مێدیایی، بانگەشەیی و کۆمەڵایەتی خۆیان ، لە ڕۆژی قودس و نە بەس لە یەک ڕۆژدا بەڵکوو بۆ هەمیشە هەوڵ بدەن بۆ خستنە لەرزەی کۆڵەکەکانی ستەمی ئیسرائیلییەکان و هاوبەشەکانیان لە پاڵپشتی لە غەززە؛ کە ئەو خرۆشە مرۆیی، هەمەلایەنە و نێودەوڵەتییە بێ گومان ببێتە هۆی لەناوچوونی ڕژێمی ناڕەوای ئیسرائیل بە پشتی خودا. مێژوو بە هەموو وانەکانیەوە لە پێش چاومانە کە چۆن موسڵمانان خەڵکی خۆیان بێدار و ئاگادار کردووەتەوە بۆ گەییشتن بە ئامانجەکانیان لە هەموو جیهان. لەوانەیە لە ڕۆژی حەشردا نەچینە ڕیزی بێدەنگەکانەوە و بتوانین هەمبەر هەڵسوکەتەکانمان لە لاەی خودا، پێغەمبەر و قورئان سەربەرز بین.

والسلام علیکم

براتان محەمەد قومی

سەرۆکی شۆرای گەشەی فەرهەنگی قورئانی و سەرۆکی ڕێکخراوی بانگەشەی ئیسلامی کۆماری ئیسلامی ئێران

ڕەمەزانی 1445 ی مانگی

خاکەلێوەی 1403 ی هەتاوی

ئاپی 2024 ی زایینی

News ID 49690

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha