بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ (سێشەممە)، ١٤ی خاکەلێوە، ڕایگەیاند کە ڕاوێژکاری کاروباری سویسرا لە تاران، بانگهێشتی وەزارەتی دەرەوە کرا لە دوای هێرشی ڕۆژی ڕابردووی ڕژێمی زایۆنیستی.
لەم پێوەندییەدا وەزیری دەرەوە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسیویەتی: دوابەدوای هێرشی تیرۆریستیی ڕژیمی ئیسرائیل بۆ سەر باڵەخانەی کونسوڵخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە دیمەشق و شەهادەتی چەند ڕاوێژکاری سەربازی فەرمی ئێران، بەرپرسی باڵیۆزخانەی سویسرا، وەک پارێزەری بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە ئێران لەلایەن بەڕێوەبەری گشتی ئەمریکاوە بانگهێشتی وەزارەتی دەرەوە کرا .
ئاماژەی بەوەشکرد: لەم بانگهێشتنامەیەدا ڕەهەندەکانی هێرشی تیرۆریستی و تاوانی ڕژێمی ئیسرائیل ڕوونکرایەوە و جەخت لەسەر بەرپرسیارێتی حکومەتی ئەمریکا کرایەوە.
وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: پەیامێکی گرینگ وەک پشتیوانێکی ڕژێمی زایۆنیستی ئاڕاستەی حکوومەتی ئەمریکا کرا. ئەمریکا دەبێت بەرپرسیارێتی خۆی لە ئەستۆ بگرێت.
Your Comment