بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەیادین، عەبدولمەلیک حوسی، ڕێبەری بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن سەبارەت بە دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە قسەی کرد.
حوسی لە لێدوانەکەیدا وتی: من بە زایۆنییەکان دەڵیم کە لە جەنایەتەکاتان خۆشحاڵ مەبن، چونکوو هێزەکانی فەلەستین ئێوە لە ئەو ناوچە دەردەکەن.
حوسی هەروەها بە ئەمریکاشی وت: سەردەمی کۆنترۆڵ، ئیستعمار و کۆیلەتی لە ڕێگای کۆمەڵکوژییەوە تێپەڕیوە و ئەو شەڕە قورسە لە زیانی ئێوەیە.
ناوبراو لە درێژەدا ڕایگەیاند: ئۆپراسیۆنی حزبوڵڵا کاریگەری زۆر لەسەر دوژمن لە باکووری فەلەستین دانا. هەروەها ئێمەش وەکوو پاڵپشتی غەززە، چالاکانە و بەردەوام و کاریگەر خەریکی چالاکین. تا ئێستا 63 پاپۆڕمان کردووەتە ئامانج کە ژمارەیەکی گرینگ، گەورە و کاریگەرە.
Your Comment