بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فەرید حەق پەنا ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند: ساڵی ڕابردوو بڕی کاڵا هەناردەییەکان کە کاری گومڕوکیان لە سنووری باشماخ ئەنجام درا، زیاتر لە 703 ملیۆن دۆلار بوو.
هەروەها وتیشی : ساڵی ڕابردوو لە باسی ترانزیتیشدا کاری گومڕوکی بۆ 115 هەزار بارهەڵگر بە کێشی 2 ملیۆن و 580 هەزار تۆن بە بڕی سێ ملیار و 770 ملیۆن دۆلار لە ڕێگای سنووری باشماخەوە ئەنجام درا.
Your Comment