AP ١٤٠٢ ڕەشەمە ٢٣ ١٠:٢٠

ئەلمانیتۆر هەواڵی دا؛

ئەمریکا بە بەغدای وتووە پەیوەندییەکانی لەگەڵ هەولێر ئاسایی کاتەوە

ئەمریکا بە بەغدای وتووە پەیوەندییەکانی لەگەڵ هەولێر ئاسایی کاتەوە

گۆڤاری ئەمریکی ئەلمانیتۆر پاگەندەی کرد حکومەتی ئەمریکا دوای سەفەری سوودانی بۆ واشنتۆن گوشاری خستووەتە سەر حکومەتی ناوەندی عێڕاق بۆ باشتر بوونی پێوەندیان لەگەڵ هەرێمی کوردستان.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، گۆڤاری ئەمریکی ئەلمانیتۆر لە سەرچاوەکانی خۆیەوە پاگەندەی کردووە کە حکومەتی ئەمریکا هەوڵی داوە گوشار بخاتە سەر بەغدا بۆ چارەسەری کێشەکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان.

ئەو ماڵپەڕە ئەمریکییە ڕایگەیاندووە کە بەرپرسانی ئەمریکی جەختیان کردووە دیداری مانگی ئاپی محەمەد شیاع سوودانی کە هێشتا ڕێکەوتەکەی دیار نییە لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریکا، ئەبێ کەشێکی گونجاوی هەبێت لەوانە پێشکەوتنی پێوەندی نێوان هەرێم و بەغدا.

News ID 49458

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha