بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حوجەتولئیسلام بروومەند ڕازیانی دوانیوەڕۆی دووشەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەڤانی بە وتنی ئەوەی کە هەموو پێداویستییەکانی مرۆڤ لە قورئاندا هاتووە زیادی کرد: بۆ ڕەنگدانەوەی قورئان لە ژیاندا، ئەمساڵ گەڵاڵەی ژیان لەگەڵ ئایەکان جێبەجێ دەکەین.
وتیشی: بە پێی ئەوە ژمارەیەک لە ئایە شارستانیەت ساز و دیالۆگیکەکان لەبەرچاو دەگرین تا وەکوو زیاترین ڕای هاوبەشی دیالۆگی گشتی لە نێوان هەموو چین و توێژەکانی خەڵک بێت.
بەرپرسی گشتی بانگەشەی ئیسلامی کوردستان وتی: گەڵاڵەی هێڵ بە هێڵی ژیان لەگەڵ ئایەکانی قورئان لە ژێر ناوی مەستورا گەڵاڵەیەکی سێ ساڵەیە کە لە سەرەتای مانگی پیرۆز ڕەمەزانی ئەمساڵەوە لە هەموو وڵات و لەوانەش کوردستان دەست پێدەکات.
ناوبراو وتیشی: 30 ئایە لە ئایەکانی قورئان بە پێی نەریتی ئاسایی قورئان خوێندنی مانگی ڕەمەزان هەڵبژێردراوە کە هەر ڕۆژ ئایەیەکی هەم لە ڕوانگەی ئەهلی سوننە و هەم لە ڕوانگەی شیعەکانەوە شی دەکرێتەوە.
ڕازیانی وتی: لە ئەو 30 ئایە ناوەڕۆکی تایبەت بۆ هەموو چینەکان لەوانە منداڵان و مێرمنداڵان و هەڵکەوتەکانیش شرۆڤە دەکرێت و بۆ قوتابییەکان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی شاد دادەنرێت.
هەروەها وتیشی: هە رلە ناو دڵی مەستورادا ژمارەیەک کێبڕکێ دانراوە کە لە ڕۆژانە لە تەلەڤیزیۆنی نەتەوەیی بڵاو دەبێتەوە و خەڵاتیش دەدرێت.
ئامانجی گەڵاڵەی مەستورا پەیوەند دانی 30 ملیۆن ئێرانی لەگەڵ ئایەکانی قورئانە
ڕازیانی وتی: ئامانجی گەڵاڵەی مەستورا پەیوەنددانی 30 ملیۆن ئێرانی لەگەڵ ئایەکانی قورئانە.
ناوبراو راشیگەیاند: لە دیکەی بەرنامەکانی مانگی ڕەمەزان ئامدەبوونی قورئان خوێنە بەناوبانگەکان لە شارەکانی پارێزگایە
هەروەها داخستنی خوانی بەربانگی یەکگرتوویی و بەرخۆدان لەسەر تەوەری ئەقسا بۆ پاڵپشتی لە خەڵکی فەلەستین و غەززە بەرنامەیەکی دیکەیە کە لە کوردستان جێبەجێ دەکرێت..
Your Comment