بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ دوو شەممە، تیمەکانی فریاکەوتنی تەندروستی قەزای پێنجوێن لە تەقینەوەی مینێک لە چیای ئاسن کوڵێن ئاگادار کرانەوە.
تەقینەوەکە دوو قوربانی بووە کە یەکێک لە هاووڵاتییەکان دەستبەجێ دوای تەقینەوەی مینەکە گیانی لەدەستدابوو، ئەوی دیکەشیان بە سەختی برینداربوو، لە ئێستاشدا بریندارەکە بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەر رەوانەی نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی کراوە.
Your Comment