بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیسماعیل زارعی کووشا ڕۆژی یەکشەممە بە ئاماژە بە ناودێر کردنی ڕۆژێک وەکوو ڕۆژی جلوبەرگی کوردی دەفرایەتی بۆ وەرگرتنی گەشتیار زیاد دەکات و ئەبێ بۆ مانەوەی هەوڵ بدرێت، وتی: ئەوەی کە لە کوردستان بەرچاوە و پێوە شانازی دەکەین مۆسیقا، جلوبەرگ و زمانەکەمانە کە بە نیسبەت نەتەوەکانی دیکە زۆر بەرچاوە.
لە کوردستاندا پێگەی جلوبەرگ و نیشانەکانی نەتەوەکەمان لە نێو شار و زانکۆ و ئیدارەکانیش پارێزراوە کە لەوانەیە لە نەتەوەکانی دیکە ئاوا نەبێت.
Your Comment