بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیسماعیل زارعی کووشا، پارێزگاری کوردستان لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا داوای لە سەرجەم خەڵکی کوردەواری کرد، لە ڕۆژی یەکششەمە 20ی ڕەشەمە کە هاوکاتە لەگەڵ 10ی مارس و ناو نراوە بە ڕۆژی جیهانی جلوبەرگی کوردی، بە جلی کوردیەوە لە سەر کار و دەوام ئامادە بن.
زارعی کووشا وتی: داواکارم لە سەرجەم فەرمانبەران، بازاڕییەکان و هەموو خەڵک ڕۆژی یەکشەمە 20ی ڕەشەمە جلی کوردی لەبەر بکەن.
یوونسکۆ، ڕۆژی 10ی مارسی بە ڕۆژی جیهانی جلوبەرگی کوردی ناوزەد کردووە.
Your Comment