AP ١٤٠٢ ڕەشەمە ١٩ ٠٨:٠١

پشتیوانی بەرخۆدان لە غەززە بەردەوامە

بەرخۆدانی ئیسلامی عێراق پاڵاوگەی نەوتی حەیفای بۆردومان کرد

بەرخۆدانی ئیسلامی عێراق پاڵاوگەی نەوتی حەیفای بۆردومان کرد

بەرخۆدانی ئیسلامی عێراق هێرش بۆ سەر پاڵاوگەی نەوت لە حەیفای پشتڕاستکردەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەرخۆدانی ئیسلامی عێراق بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند کە پاڵاوگەکانی نەوتی حەیفایان کردۆتە ئامانج.

لە بەیاننامەی بەرخۆدان دا هاتووە: ئێمە بە بەکارهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ئەم پاڵاوگەیەمان لە ناوچە داگیرکراوەکان کردە ئامانج.

لە لایەکی دیکەوە، ئێوارەی دوێنێ، وەزیری دەرەوەی میسر هاوتا ئەمریکییەکەی خۆی لە مەترسییەکانی هەر ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی لە ڕەفەح ئاگادار کردەوە.

سامح شوکری، وەزیری دەرەوەی میسر بە ئەنتۆنی بلینکن-ی ڕاگەیاندووە، هێرش بۆ سەر ڕەفەح دۆخی غەززەی خراپتر کردووە.

News ID 49405

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha