AP ١٤٠٢ ڕەشەمە ٥ ١٣:٠٨

پۆلیسی یەکێتی ئەورووپا هەواڵی دا:

تێکشکاندنی تۆڕێکی قاچاخی کۆچبەرە عێڕاقییەکان لە کاناڵی مانش

تێکشکاندنی تۆڕێکی قاچاخی کۆچبەرە عێڕاقییەکان لە کاناڵی مانش

پۆلیسی ئەورووپا لە دەستگیر کردنی پێنج هۆکاری سەرەکی قاچاخی مرۆڤ لە کاناڵی مانش هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕێکخراوی پۆلیسی یەکێتی ئەورووپا ، یۆرۆ پۆل، ڕۆژی پێنجشەممە 3 ی ڕەشەمەی 1402 ڕایگەیاند کە ئەو ڕێکخراوە یەکێک لە گەورەترین تۆڕەکانی قاچاخی کۆچبەرەکانی لە کاناڵی مانش تێکشکاندووە و 19 کەس لەوانە ڕێبەری ئەو تۆڕە و چوار هاوئاهەنگ کاری سەرەکیان لە هەڵمەتێکی بەربڵاودا و بە هاوکاری پۆلیسی وڵاتەکانی ئەڵمانیا، فەڕەنسا و بەلژیکا لە ئەڵمانیا دەستگیر کرد.

بە پێ ڕاپۆرتی کەناڵی ئەلحوڕەی عێڕاق، یۆرۆپۆل وێڕای ئاماژە بە ئەوەی کە لێکۆڵینەوەکان سەبارەت بە تۆڕێکی کوردی عێراق بە گومانی قاچاخی کۆچبەر لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین و ڕۆژهەڵات یئەفریقاوە لە فەڕەنساوە بۆ بریتانیا، زیادی کرد: ئەو قاچاخچیانە ڕەوتی کڕین، پاشەکەوت و گواستنەوەی بەلەمەی لاستیکیان ڕێکخستووە.

News ID 49213

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha