بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هاوسەرۆکەکانی دەستەی ڕێبەرایەتی کۆما جڤاکێن کوردستان بە دەرکردنی بەیاننامەیەک هۆشداریی دەداتە سەرجەم هێزەکان و بەتایبەتی هێزەکانی پێشمەرگە کە دوور بکەنەوە لە ئەرتەشی تورکیا و بنکەکانیان لە عێڕاق.
لە بەیاننامەکەی کەجەکەدا هاتووە: ئێمە پێشتر وتبوومانە پێشمەرگە کە دوور بکەونەوە لە بنکەکانی تورکیا، ئەو هۆشدارییە جارێکی دیکە دووپات دەکەینەوە، هەموو هێزەکان بەتایبەتی پێشمەرگە ئەبێ لە ئەرتەشی تورکیا و بنکەکانیان دوور بکەونەوە چونکوو سیاسەتەکانی تورکیا هیچ ئەنجامێکیان جگە لە ڕوودانی کارەسات نییە.
Your Comment