AP ١٤٠٢ ڕێبەندان ٢٩ ١٩:٢٤

ڕاپۆرتی گۆڤاری مێهر؛

جەنگ لە ڕوانگەی منداڵێکەوە/ بچووکترین هەواڵنێری غەززە

جەنگ لە ڕوانگەی منداڵێکەوە/ بچووکترین هەواڵنێری غەززە

ناوی لێما ئەبوجاموسە. هەواڵنێرێکی بچووک لە ناو دڵی غەززە کە ڕاپۆرت و بەڵگەگەلێکی سەبارەت بە ژیان لە دۆخی جەنگی کە لە هەژماری تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی بڵاوی دەکاتەوە و چاوەی بینەران بەرەو لای خۆی دەبات.

ئاژانسی هەواڵی مێهر؛ گرووپی گۆڤار؛ ئەو 10 ساڵیەتی. نازناوی گەنجترین ڕۆژنامەڤانی غەززە لەسەرە بەڵام کڵاو و جلیقەی هەواڵنێرییە ڕەنگ شینەکەی لەبەری گەورەیە .

ئەو خەڵکی غەززەن و لەوێ چوونە خان یونس و ئێستاش بەهۆی بوردمانەکانەوە چوونەتە ڕەفح.

لێما لە نوێترین گرتەی ڤیدیوییدا دەڵێت کە ئیسرائیلییەکان بە ئێمەیان وت کە ڕەفەح شارێکی ئەمنە بەڵام هەر ئێستا باڵەخانەکانی دەوروبەری ئێمەیان بوردمان و وێران کرد. ئێمە لە هەموو خەڵکی جیهان کە بۆ پاڵپشتی لە ئێمە خۆپیشاندانیان کرد دەسخۆشی دەکەین و هیوادارین ڕۆژێک بگەڕێینەوە بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆمان.

زیاتر لە 800 هەزار بەکارهێنەر لە سەرتاسەری جیهانەوە ئەویان شوێنگیری کردووە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و لێما سەبارەت بە ڕای خەڵک دەڵیت کە قسەکانی ئەوان هۆی دڵگەرمی منە و درێژە دەدەمە گەشە کردنم.

ئەو کچە ڕەشتاڵە، وائیل ئەلدحوح هەواڵنێری بەناوبانگی غەززەی کردووەتە نموونەی خۆی.

لێما لە دیدارێک کە لەم دوایەدا لەگەڵ دحوح ئەنجامی داوە و تا ئێستا 12 ملیۆن بینەری هەبووە، دەڵێت: لە زەمانێکی چارەنووس سازی مێژوودین. خەڵکی ئێمە ورەیان بەرزە و تا کاتێک کە لە کێشەکان دەرباز دەبن کەسانێک وەکوو ئێمە هەن کە خەڵک پێدەکەنێت.

لێما لە یەکێک لە ڕاپۆرتەکانیدا دەڵێت: سڵاو خەڵکینە، هەموو خەڵکی جیهان لە ماڵی خۆیان ژیان دەکەن بەڵام ئێمە منداڵانی غەزە لە خێوەتدا و بە بێ ئاو و کارەبا و خۆراک دەژین. ئێمە دەمانەوێت وەکوو هەموو منداڵانی جیهان ژیان بکەین.

لێما بە وتنی ئازادی و ئاسایش باس لە ئارەزوو و خولیاکانی دەکات: ئێمە خەڵکانێکین کە شیاوی ئەوەین وەکوو خەڵکانی دیکەی جیهان ژیان بکەین. نامانەوێت هەموو ڕۆژێک هەواڵی مەرگ و کوشتوبڕ ببیسین. ئەوئاماژە دەکاتە سەر خێوەتەکانی دەورەپشتی و دەڵیت ئایا ئەمە ژیانە؟

News ID 49135

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha