AP ١٤٠٢ ڕێبەندان ١٧ ١٨:٤٩

بابەکر زێباری:

هاوپەیمانان سیستمی بەرگری بۆ ھێزی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان دابین دەکات

هاوپەیمانان سیستمی بەرگری بۆ ھێزی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان دابین دەکات

راوێژکاری سەربازی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان دەڵێت: بەڵێن دراوە لەلایەن هاوپەیمانانەوە سیستمی بەرگری بۆ ھێزی پێشمەرگە دابین بکرێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بابەکر زێباری، ڕاوێژکاری سەربازیی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، بە ماڵپەڕی پارتی وتووە "لە وەزارەتی پێشمەرگە خشتەیەک بۆ کارەکان دانراوە بە ھاوکاری ھاوپەیمانان و بەپێی خشتەی دانراو کارەکان بۆ ھەر مانگێک و بە ڕێکوپێکی بەڕێوەدەچن."

وتیشی:"لە خشتەکان ئاماژە بە دروستکردنی لیوا و فیرقەکان دراوە، بۆیە کارەکان زۆر باش بەڕێوەدەچن و ھەنگاوی زۆر باش نراوە، چونکە ئێستا ژمارەیەکی زۆری لیوا ھەن و وا دو لیوای تازە دروست دەکرێن و کارەکان زۆر بەباشی بەڕێوەدەچن بۆیە بڕیارە تا ساڵی 2026 ھەموو ھێزەکان یەکبخرێن."

بابەکر زێباری لەبەشێكی دیكەی قسەكانیدا وتی" دانانی سیستمی بەرگری لە لایەن ھاوپەیمانان بۆ ھێزی پێشمەرگە زۆر گرنگە نەک تەنیا لە ئاسمان، بگرە لە ھەمو ڕوویەکەوە پێویستمان بە بەرگری ھەیە، چونکە ئێمە پێویستمان بە ھێرشکردن نییەو پێویستمان بە بەرگریکردن لە خۆمان ھەیە، بۆیە ھەر پێداویستییەکی بەرگریکردن ھەبێت پێویستمان پێی ھەیە، بۆ ئەو مەبەستەش ھاوپەیمانانمان لەوە ئاگادارکردۆتەوە تەنیا پێویستمان بە بەرگریکردن ھەیە، بۆیە کاری لەسەر دەکرێت و ئەوانیش بەڵێنیان داوە دابینی بکەن، بەڵام پێویستیان بە ڕەزامەندی سەروی خۆیان ھەیە بۆ جێبەجێکردنی."

News ID 48975

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha