بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە کەناڵی هەواڵی ئەلمەسیرەی یەمەن، یەحیا سەریع وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن لە کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانی ڕایگەیاند کە هێزی دەریایی ئێمە دوو ئۆپراسیۆنی سەربازیی لە دەریای سووری ئەنجام دا کە ئۆپراسیۆنی یەکەمی پاپۆری ئەمریکی ستارنارسیای کردە ئامانج و ئۆپراسیۆنی دووهەمیش پاپۆڕی بریتانیایی مۆڕنینگ تایدی کردە ئامانج.
ناوبراو لە درێژەدا ڕاشیگەیاند کە ئۆپراسیۆنی یەمەنییەکان لە دژی ئەمریکی و بریتانیاییەکان لە دەریای سوور و بەحرولعەرەب درێژەی دەبێت و بۆ بەرگری ڕەوا لە گەلی یەمەنە.
Your Comment