AP ١٤٠٢ ڕێبەندان ١٤ ١٥:٥٩

ئەفسەرێکی پێشووی هەواڵگریی ئەمریکا:

هێرشی ئەمریکا بۆ سەر پێگەکانی عێراق و سوریا لە ڕووی سەربازییەوە بێ بایەخ بوو

هێرشی ئەمریکا بۆ سەر پێگەکانی عێراق و سوریا لە ڕووی سەربازییەوە بێ بایەخ بوو

ئەفسەرێکی پێشووی هەواڵگریی ئەمریکا ڕایدەگەیەنێت کە هێرشەکەی شەوی ڕابردووی ئەمریکا بۆ سەر پێگەکانی عێراق و سوریا لە ڕووی سەربازییەوە بێ بایەخ بووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سکۆت ڕیتەر، ئەفسەری پێشووی هەواڵگری ئەمریکا، دوای هێرشی شەڕانگێزانەی ئەمریکا بۆ سەر پێگەکانی هێزەکانی خۆڕاگری لە عێراق و سووریا، پەیامێکی لە سەر فەزای ئەلیکترۆنی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند کە هێرشەکانی شەوی ڕابردووی ئەمریکا لە لایەن ئەمریکاوە سوپای شوێنێکی زۆر گرنگی نەکردە ئامانج.

سەبارەت بەم بابەتە نووسیویەتی: 85 ئامانج هێرشیان کراوەتە سەر. دوای پێنج ڕۆژ لە بەئامانجگرتنی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا. ئەگەر پێت وایە ئەمە جگە لە نمایشێکی گەورە و هەرا نانەوە شتێکی ترە، ئەوا تۆ شێتی.

وتیشی: هیچ شتێکی گرنگ هێرش نەکرایە سەر. هیچ شتێک ناگۆڕێت. ئێمە ساڵانە نزیکەی تریلیۆن دۆلار بۆ ئەم شتانە خەرج دەکەین.

بارەگای فەرماندەیی ناوەندیی سوپای تیرۆریستی ئەمریکا (سێنتکۆم) شەوی ڕابردوو لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە هێرشەکانیان بۆ سەر پێگەکانی عێراق و سوریا ئەنجامداوە.

تۆڕی ئەلمەیادین بڵاویکردەوە، هێرشی سەرلەبەیانی ئەمریکا بۆ سەر سوریا ٤٠ خولەکی خایاندووە و بە بەکارهێنانی شەڕکەر و چەند فڕۆکەیەکی بۆمبڕێژکراو ئەنجامدراوە. لەم هێرشەدا ئەمریکا نزیکەی ٢٠ ناوچەی لە شارەکانی دێرەزۆر، ئەلحرەباش، ئەلمەیادین و ئەلبوکەمال لە ڕۆژهەڵاتی سوریا کردە ئامانج.

News ID 48921

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha