بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر ، ئەمیر عەبدوڵاهیان، لە وەڵامی پەیوەندی تەلەفۆنی جەلیل عەباس جیلانی، وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی پاکستان، وێڕای ئاماژە بە گرنگایەتی پێگەی پاکستان لە سیاسەتی دەرەوە و دراوسێیەتی کۆماری ئیسلامی ئێران، وتی: جێی خۆیەتی گرنگی بە هاوکاری ئەمنی و سەربازی بدرێت لەلایەن دەسەڵاتدارانی دوو وڵاتەوە و لە ڕابردووشدا ڕێککەوتن و جەختی لەسەر کراوەتەوە، کە بە جددی پەیڕەوی لێ بکرێت.
ئەمیر عەبدوڵڵاهیان بە ئاماژەدان بە ئۆپراسیۆنی دژە تیرۆریستیی ئەم دواییەی ئێران لە دژی تاقمی جەیش ئەلزولوم کە بەرپرسیارێتی زۆرێک لە ئۆپەراسیۆنە تیرۆریستییەکانی لە دژی ئێران لە ئەستۆ گرتووە، لەوانە هێرشی ئەم دواییەی بنکەی پۆلیسی ڕاسک، جەختی لەوە کردەوە: ئەم چالاکییە بۆ،نەهێشتنی هەڕەشەی تیرۆریستیە.
وتیشی: بەپێی بەڵگەکان، زیاتر لە پەنجا تیرۆریست خۆیان ئامادە دەکرد بۆ ئەنجامدانی کردەوەیەکی تیرۆریستی دژی ئێران ، کە بەهۆی کردەوەی بەکاتی هێزەکانی ئێرانەوە شکستی هێنا.
ئەمیر عەبدوڵڵاهیان بە جەختکردنەوە لەسەر ڕێزگرتن لە سەروەری و یەکپارچەیی خاکی پاکستانی دۆست، برا و دراوسێی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند: سەروەری و یەکپارچەیی خاکی پاکستان بۆ ئێمە جێگای نیگەرانییەکی زۆرە و هاوکاریی دوو وڵات بۆ پووچەڵ کردنەوە و لەناوبردنی کەمپەکانی تیرۆریستی لە پاکستان پێویستە.
Your Comment