AP ١٤٠٢ بەفرانبار ٢٦ ٢٠:٤٢

کاردانەوەی مووشەکی سپا بە جەنایەتەکانی ئیسڕائیل؛

جەلال زادە: سەردەمی لێدە و هەڵێ کۆتایی هاتووە

جەلال زادە: سەردەمی لێدە و هەڵێ کۆتایی هاتووە

سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نەتەوەیی مەجلیس وتی: دوژمن بزانێت کە ئەگەر بیەوێت هەڕەشە لە کۆماری ئیسلامی ئێران بکات و لە وڵاتی ئێمە ئۆپراسیۆنی تیرۆریستی ئەنجام بدات، ئێمە دەستیان دەقرتێنین.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەحید جەلال زادە سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نەتەوەیی مەجلیس بە ئاماژە بە هەوڵی ئەم دواییەی سپای پاسدارن بۆمووشەک باران و تێکشکاندنی ناوەندی سیخوڕی و کۆبوونەوەی گرووپە تیرۆریستییە دژە ئێرانییەکان لە ناوچەکە ڕایگەیاند: لە ئەو ئۆپراسیۆنە کە شەوی ڕابردوو لەلایەن یەکینە مووشەکییەکانی سپاوە ئەنجام درا، هەندێک لە ناوەندە سیخوڕییەکانی ئیسرائیل لە هەرێمی کوردستان و بەشی داگیرکراوی سووریا کرایە ئامانجی هێرشی مووشەکی و دوژمن لە ئەو هێرشە مووشەکییەی سپا ، خەساری خراپی بەرکەوت و پەیامی بەهێزی کۆماری ئیسلامی ئێرانی وەرگرت.

ناوبراو درێژەی دا: سیاسەتی کۆماری ئیسلامی ئێران بەردەوام ئەوە بووە کە سەردەمی لێدە و هەڵێ کۆتایی هاتووە و ئەگەر دوژمن هەڕەشە بکات، هەڕەشەی لێدەکرێت و ئەگەر هێرش بکات، ئێمەش هێرش دەکەین و خەساریان لێ دەدەین.

هەروەها وتیشی: ئەوە یەکەم جار نیە کە دوژمن گورزی بەر دەکەوێت و دواجاریش نابێت. دوژمن ئەوە بزانێت کە ئەگەر هەڕەشە لە ئێران بکات و ئۆپراسیۆنی تیرۆریستی ئەنجام بدات، ئێمە دەستی هێرشبەر دەقرتێنین.

جەلال زادە جەختی کرد: ئێمە بە باشی دەزانین کە پشت پەردەی تیرۆریستەکان، ئیسرائیل و ئەمریکایە. ئەمریکا بەرپرسی لۆجستیکی و دابینی پێداویستییەکانی گرووپە تیرۆریستییەکان لە دژی ئێرانە. گرووپە تیرۆریستییەکان لە سووریا لەلایەن ئەمریکاوە پاڵپشتی دەکرێن و لە هەرێمی کوردستان، ئیسرائیلیش یارمەتی هەواڵگری و پەروەردەیی دەداتە گرووپە تیرۆریستییەکان و دابینی دارییشیان دەکات.

ناوبراو وتیشی: ئەمریکا و ئیسرائیل پەیامی هیرسەکەی دوێنێ شەویان وەرگرت.

هەروەها وتیشی کە ئەوەش بە دۆستانمان لە عێڕاق و هەرێمی کوردستان ڕادەگەیێنین کە ئێران بە پێ ڕێککەوتننامەی ئەمنی چەند مانگی پێش بە هیچ لەونێک قبووڵ ناکەین کە چ لە هەرێمی کوردستان و چ لە هیچ شوێنێکی دیکەوە هێرش بکرێتە سەر ئێران.

جەلال زادە وتی: بەداخەوە هەندێک لە بڕگەکانی ڕێککەوتنی ئەمنی نێوان ئێران و عێڕاق هێشتا جێبەجێ نەکراوە و ئێمە لە هەرێمی کوردستان هێشتا جووڵەی تیرۆریستەکان دەبینین و ئەوە قبووڵ نەکراوە بۆ ئێمە. هەر بۆیە داوا لە حکوماتی عێڕاق دەکەین کە پابەندی ئەو ڕێککەوتنە بێت.

News ID 48712

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha