بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەعلوومە، جاسم محەمەد جەعفەر بەیاتی لە وەزیرانی پێشووتری عێڕاق لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند کە واشنتۆن بە دروستنی قەیرانی بەردەوام لە ئابووری عێڕاق هەوڵ دەدات بیانووی خۆی لە عێڕاق مسۆگەر بکات.
ئەندامی باڵای دەوڵەتی یاسا بە ئاماژە بە دۆخی شڵەژاوی ناوچەکە بۆ ئەمریکییەکان جەختی کرد کە بابەتی مانەوەی ئەمریکا لە عێڕاق هاوکات لەگەڵ پێکدادانە ناوچەییەکان و هێرشی سەربازی بۆ سەر غەززە، هەمان شتە کە ئەمریکای نیگەران کردووە.
بەیاتی زیادی کرد: ئەمریکییەکان هێشتا عێراق وەکوو ویلایەتێک لە خاکی خۆیان چاو لێدەکەن، بەڵام گوشارەکان ی خەڵکی و سیاسی لەسەر حکومەت بۆ کۆتایی هێنان بە بوونی ئەمریکییەکان لە خاکی عێراق زیادی کردووە.
بە وتەی نوێنەری تورکمانی پێشووی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە پەرلەمانی عێراق بە ڕاگەیاندنی حکومەتی عێڕاق سەبارەت بخێرا کردنەوەی ڕەوتی دەرکردنی هێزەکانی ئەمریکا هاوکات لەگەڵ هەوڵی گرووپە پەرلەمانییەکان بۆ پەسەند کرانی پەسەندکراوی نوێ و زەرووری سەبارەت بە دەکردنی هێزە بیانییەکان لە عێڕاق، نیگەرانیی ئەمریکا زیادی کردووە.
ناوبراو ڕاشیگەیاند کە ئەمریکا لە بەانبەر ئەو بڕیارە بە بەرز کردنەوەی نرخی دلار لە ناوخی عێڕاق و خۆ بواردن لە ئازاد کردنی سوودی دارایی لە فرۆشی نەوتی عێڕاق لە بازاڕە جیهانییەکان ، ڕێگری بکات لە خێرا کردنەوەی چوونە دەرەوەی هێزەکانی خۆی لە عێڕاق.
هەروەها یەکێکی دیکە لە نیشانەکانی هەوڵی ئەمریکا بۆ مانەوەی لە عێراق هەڕەشەی باڵوێزی ئەمریکا لە عێراق بۆ ڕێگری لە هەناردە کردنی گەنمی ئەو وڵاتەیە.
Your Comment