بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناوەندی مێدیایی هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک پاگەندەی ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی تورکیا و وەزارەتی بەرگری ئەو وڵاتە لەسەر کوژرانی 9 ئەندامی ئەو هێزانەی ڕەت کردەوە.
ڕۆژی ڕابردوو میدیاکانی نزیک لە ئەرتەشی تورکیا ڕایانگەیاند کە لە هیرشی شەوی هەینی ئە وئەرتەشە بۆ سەر کوردستانی سووریا 9 ئەندامی هێزەکانی هەسەدە کوژراون. دوای ئەوە وەزارەتی بەرگری تورکیا و ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی تورکیا ئەو هەواڵەیان پشت ڕاست کردەوە.
ناوەندی مێدیایی هەسەدە بەیانامەیەکی لە ئەو بارەوە بڵاو کردەوە و وتی: پاگەندەی حکومەتی تورکیا هاوپەیوەند بە کوژرانی ئەندامەکانی ئێمە لە هێرشەکانی شەوی هەینی درۆیە.
Your Comment