بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، "ناسر کەنعانی"، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا، بە توندی ئیدانەی هێرشە سەربازییەکانی ئەمریکا و ئینگلیزی کرد کە سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ بۆ سەر چەند شاری یەمەن کراوە.
وتیشی: ئەم پەلامارانە، کارێکی خۆسەرانە و پێشێلکارییەکی ئاشکرای سەروەری و یەکپارچەیی خاکی یەمەن و پێشێلکردنی یاسا و ڕێسا نێودەوڵەتییەکانە.
کەنعانی بە دەربڕینی نیگەرانی خۆی لە دەرئەنجامەکانی دووبارەبوونەوەی ئەم جۆرە هێرشانە بۆ ئاشتی و ئاسایشی ناوچەیی و نێودەوڵەتی، داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد بە کاردانەوە و ڕێوشوێنی بەرپرسیارانە ڕێگری لە تەشەنەسەندنی شەڕ و ناسەقامگیری و نائەمنی لە ناوچەکەدا بکات.
Your Comment