بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرۆکی حزبوڵای لوبنان ڕایگەیاند: کوشتنی جێگری سەرۆکی مەکتەبی سیاسی حەماس لە لایەن ئیسرائیلەوە لە بەیروت "تاوانێکی گەورە و مەترسیدارە کە ناتوانین لێی بێدەنگ بین".
سەید حەسەن نەسروڵا لە وتارێکی تەلەفزیۆنیدا سەرەخۆشی لە حەماس کرد بۆ تیرۆری ساڵح عاروری جێگری حەماس و بە "دەستدرێژییەکی ئاشکرای ئیسرائیل" ناوی برد.
ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان وتی: پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی ئەو شەهیدانە دەکەم کە لە کرمان شەهید بوون و دەڵێم ئەو شەهیدانەش لەسەر هەمان ئەو ڕێگایە گیانیان لەدەستدا کە سەردار سولەیمانی گرتبوویە بەر.
لە درێژەی قسەکانیدا وتی: تیرۆرکردنی شێخ ساڵح عاروری تاوانێکی مەترسیدارە کە بێ وەڵام نابێت و هۆکارانی سزا دەدرێت. سەنگەر و شەو و ڕۆژانی داهاتوو لە پێشمانە.
Your Comment