حسێن ئەکبەری، باڵیۆزی وڵاتەکەمان لە سووریا، لە وتووێژێکی تایبەتدا لەگەڵ پەیامنێری مێهر، بە ئاماژەدان بە شەهیدبوونی سەید ڕەزی مووسەوی، یەکێک لە هاوەڵانی دێرینی شەهید حاجی قاسم سولەیمانی، ڕایگەیاند: ناوبراو لە باڵیۆزخانەی ئێمە بوو، ئەمڕۆ کاتژمێر ١٤:٠٠ لە ئۆفیسەکەیان ئامادە بوون و پاشان لە پاشنیوەڕۆدا، چوونە شوێنی نیشتەجێبوون و ماڵەکەیان لە گەڕەکی "زینبیە".
ناوبراو زیادی کرد: بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە هاوسەری ئەم شەهیدە مامۆستایە، ئەوان لەو کاتەدا لە ماڵەوە نەبوون و کاتژمێر ١٦:٢٠ی پاشنیوەڕۆ، ماڵەکەی بە سێ مووشەک لە لایەن ڕژێمی زایۆنیستیەوا کراوەتە ئامانج و تەرمی شەهید کەوتووەتە ناو حەوشەی ماڵەکەی.
لە درێژەدا ئاماژەی بە کارەکانی شەهید مووسەوی کرد و وتی: دیپلۆماتکار و ڕاوێژکاری دووەمی باڵیۆزخانەی وڵاتەکەمان بوو، کە پاسپۆرتی دیپلۆماسی و شوێنی نیشتەجێبوونی لێرە هەبووە و لە ڕاستیدا لەسەر بنەمای ڕێکەوتننامە نێودەوڵەتییەکانی ساڵانی ١٩٦١ و ١٩٧٣ ، ئەم هێرشە تاوانبارییە لەلایەن ڕژێمی زایۆنیستیەوە کراوە.
ئەکبەری زیادی کرد: زایۆنیستەکان وێڕای ئەنجامدانی ئەم تاوانە، دەستدرێژییان کردۆتە سەر ناوچەی ئەمنی سووریاش چونکە ئاسایشی دیپلۆماتکاران لە ئەستۆی وڵاتی میواندارە.
باڵیۆزی وڵاتەکەمان لە سوریا بەردەوام بوو: لە ماوەی مانەوەی لە سوریا ڕاوێژکار بووە.
بە پێی ڕاپۆرتی مێهر، شەهید سەید ڕەزی مووسەوی یەکێک لە ڕاوێژکارە پێشەنگەکانی سوپای پاسداران لە سوریا و یەکێک لە هاوەڵانی شەهید حاج قاسم سولەیمانی بووە.
Your Comment