بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەدهەم بارزانی له پهیامێكدا بۆ هاووڵاتیانی كهركووك و ناوچە جێناکۆکەکان رایگهیاند: داوا لە هەموو ئەو کەسانە دەکەم کە پەیامەکەی بەندەیان پێدەگات، "دەنگ بدەن بە کاندیدەکانی هێژا کاک باڤڵ تاڵەبانی، چونکە ئەو سەرکردەیەیە کە بتوانێت بەرگری لە مافەکانتان بکات".
ئەدهەم بارزانی ئهمڕۆ شهممه له پهیامێكدا لهبارهی ههڵبژاردنی ئهنجومهنی پارێزگاكانی عێراق، رایگهیاند: "ئەمڕۆ دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق دەستیپێکرد، کە پڕۆسەیەکی گرنگ و هەستیارە لەبەردەم دۆزی ڕەوای میلەتەکەمان بەگشتی و هاووڵاتیانمان لەناوچە جێناکۆکەکان بەتایبەتی.
له پهیامهكهیدا بۆ هاوڵاتیانی ستەم دیدەی ناوجە جێناکۆکەکان، دهڵێت: "روم بەتایبەت لەئێوەی کوردانی ستەم دیدەی نەینەوا و کەرکوکی دڵمان و خانەقینی سەربەرزو کوردپەروەرە، کە ساڵانێکی زۆر خۆتان و باوباپیرانتان قوربانی دەستی ستەمی ڕژێمە سەرکوتکارەکانی عێراقن، داوا لەهەموو ئەو کەسانە دەکەم کە پەیامەکەی بەندەیان پێدەگات، دەنگبدەن بە کاندیدەکانی هێژا کاک باڤڵ تاڵەبانی، چونکە ئەوسەرکردەیەیە کە بتوانێت بەرگری لە مافەکانتان بکات.
Your Comment