AP ١٤٠٢ سەرماوەز ٢٤ ١٥:٠٧

کادیرێکی یەکێتی:

هەرێمی کوردستان جێژنی تێکشکاندنی داعش بەڕێوەنابات

هەرێمی کوردستان جێژنی تێکشکاندنی داعش بەڕێوەنابات

ئەندام و کادیری پێشەنگی یەکێتی، وتی: بەڕێوەنەبردنی جێژنی ساڵڕۆژی سەرکەوتن بەسەر داعش لەلایەن هەرێمی کوردستانەوە، هەڵەیە.

بە راپۆتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەحموود خۆشناو لەگفتوگۆ لەگەڵ بەغدا ئەلیەوم، وتی: شەڕ دژی داعش بە هاوبەشی پێشمەرگە، حەشدی شەعبی، ئەرتەشی عێڕاق و هێزە خێڵەکییەکان ئەنجام درا و هەموو عێڕاق خوێنی بۆ ئازاد کردنی شارەکانیان پێشکەش کرد.

ناوبراو زیادی کرد: من هۆکاری بەڕێوەنەبردنی جێژنی ڕۆژی سەرکەوتن بە سەر داعش نازانم حکومتی هەرێمیش هۆکارەکەیی ڕانەگەیاندووە، بەڵام ئەوە کارێکی هەڵەیە.

خۆشناو بە ئاماژە بە ئەوەی کە بەڕێوەبردنی جێژنی سەرکەوتن بەسەر داعش مافی هەموو خەڵکی عێڕاقە نەک تەنیا مافی دەسەڵاتی سیاسی، چونکوو پێشمەرگە لە کەرکووک زیاتر لە 2000 شەهیدی لە شەڕی داعش پێشکەش کردووە، وتی: کەناڵەکانی هەرێم هیچ جۆرە راگەیاندنێکیان سەبارەت بە جێژنی سەرکەوتن بەسەر داعشدا بڵاو نەکردووەتەوە، بەڵام کەسانێک وەکوو خۆم کە ئاگامان لە ئەو باسە بوو، وا بیرمان کردەوە کە ڕۆژی سەرکەوتن بەسەر داعش لە عێڕاق، بە واتای سەرکەوتنی هەموو عێراقییەکانە و سەرکەوتنێکی پارتێک بە سەر پارتێکی دیکە نییە.

News ID 48345

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha