بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەلاحەدین دەمیرتاش لەمیانی دانیشتنێكی دیكهی دادگاییكردنیدا کە لە زیندانی ئەدرنە بهڕێوهچوو، رایگەیاند: بەهۆی ئەوەی سیاسەتمەدارێکی کوردە دادگایی کراوە و وتی: "کەس ناتوانێت وامان لێبکات کڕنۆش ببەین".
دەمیرتاش لە نێوان ساڵانی 2015 بۆ 2017 بە تۆمەتی "سوکایەتیکردن بە داودئۆغڵو تۆمەتبار کرا.
دەمیرتاش لە دانیشتنەکەدا رایگەیاند: "لەم دادگاییکردنەدا دەبینین کە جیاکارییەکی رون لە دژی ناسنامەی من وەک سیاسەتمەدارێکی کورد هەیە، بەپێی مادەکانی 14 و 18ی دهستور، لەکاتێکدا داوای سزای 30 ساڵ زیندانی بۆ هاوسەرۆکی سێیەمین گەورەترین پارتی تورکیا دهكرێت، نەک هەر هیچ شتێك لە بەرژەوەندی من نەبو، بەڵکو بەڵگەکان لەسەرم بە ئەنقەست شێوێندرابوون".
ئاماژهی بهوهشكردووە کە "داواکاری گشتی وتارەکانی منی لە چوارچێوەی دادگای دەستووری و و دادگای باڵای تێهەڵچونەوە وەرگرتووە، بەبێ ئەوەی ئاوڕێک لە کەشوهەوای سیاسی ئەو قۆناغە بداتەوە."
وتیشی: من کوردم، سیاسەتمەدارێکی کوردم، هەر بۆیە دادگایی دەکرێم، ئەگەر من کەسێکی وەک سەدات پێکەری ناسیۆنالیستی تورک بومایە دادگایی نەدەکرام، ئەمڕۆ دادگایی دەکرێم، چونکە سەرۆکی باندێکی ڕەگەزپەرست و فاشیست نیم، ئەو قسانە وەرناگرمەوە کە بونە هۆی دادگاییکردنم".
ئهوهشی خستهڕو، "ساڵانێکە بەهۆی قسەکانمەوە لە روبەرێکی 12 مەتر چوارگۆشەدا زیندانیکراوم، بەڵام دڵنیام کە ڕاست دەکەین، کەس ناتوانێت ملکەچمان بکات، خەباتی سیاسیمان بەردەوام دەبێت تا گەلی کوردستان یەکسان و ئازاد بێت".
دوای وتهكانی دەمیرتاش دادگا دانیشتنەکەی دواخست و بڕیاره له 15ی (ئایار/5)ی ساڵی داهاتودا دانیشتنێكی دیكهی دادگا بەڕێوەبچێت.
Your Comment