ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی: هێرشە ئاسمانی و زەمینی و دەریاییەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر ناوچە جیاجیاکانی کەرتی غەززە بە خەستی درێژەی هەیە و تا ئێستاش بۆمبی فسفۆری قەدەغەکراو لە لایەن داگیرکاریی زایۆنیستییەوە بۆ سەر فەلەستینییە بێتاوانەکان فڕێ دەدرێت.
بۆردومانی جەبەلیە بە بۆمبی فسفۆر / دەیان شەهید هەیە
لە چەند کاتژمێری ڕابردوودا سەربازانی ڕژێمی زایۆنی لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی کەرتی غەززەیان دا و هێرشی بەرفراوانیان بۆ سەر ناوچەکانی ئەلفەلوجە، بەیت لاحیە، تەل ئەلزەعتەر، ئۆردوگای جەبەلیە و بەیت حەنون لە باکووری غەززە ئەنجامدا .
کەناڵی جەزیرە بڵاویکردەوە، چەند خولەکێک لەمەوبەر لە کاتی بۆردومانکردنی خانووەکانی نیشتەجێبوون لە کەمپی جەبەلیا، دەیان فەلەستینی شەهید بوون و ژمارەیەکی زۆریش بریندار بوون.
Your Comment