AP ١٤٠٢ سەرماوەز ١٢ ٠٨:٢٧

ڕەئیسی لە گفتوگۆ لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن؛

کۆمەڵکوژی ئیسرائیل کارەساتی مرۆیی مێژووی سەردەمە

کۆمەڵکوژی ئیسرائیل کارەساتی مرۆیی مێژووی سەردەمە

سەرۆک کۆماری ئێران لە گفتوگۆ لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن پێشنیاری دا کە وڵاتانی جیاواز لەوانە ژاپۆن دەتوان بە بەڕێوەبردنی گشت پرسی ئاستی پاڵپشتی لە مافی گەلی فەلەستین ببینن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید ئیبراهیم ڕەئیسی لە وەڵامی پێوەندی تەلەفۆنی فومیو کیشیدا سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن، پێوەندی دوو وڵاتەکەیی باش و مێژوویی و هەمەلایەنە بەتایبەت لە بواری بازرگانی و ئابووری وەسف کرد .

ناوبراو لە درێژەدا ئاماژەی دایەسەر پرسی غەززە و کۆمەڵکوژی ئیسرائیل وەکوو گەورەترین کارەساتی مرۆیی مێژووی سەردەم و بە جەخت لەسەر پێداویستی شرۆڤەی ڕاستەقینەی ڕووداوەکانی پرسی فەلەستین و غەززە، ئاژامەی دایە سەر 75 ساڵ داگیرکاری، کوشتوبڕ، کاولکاری ماڵ و باخێ خەڵک وتی: ئەمڕۆکە بڕیاری ڕاستی بەرپرسانی وڵاتانی جیهان هەمبەر فەلەستین پێویستی بە شرۆڤەی وردە لە ئەوەی کە ساڵەهایەبە سەر خەڵکی فەلەستین دێت و تێگەییشتن لە ئەوە ئەستەم نییە.

ڕەئیسی لە ئەو بارەوە پێشنیاری دا کە وڵاتانی جیاواز لەوانە ژاپۆن دەتوانن گشت پرسی بەڕێوە ببەن و ئاستی پاڵپشتی خەڵکی خۆیان لە گەلی فەلەستین ببین، هەرچەند وڵاتانی ڕۆژاوایی ترسیان لە ئەو گشت پرسییە هەیە.

News Code 48214

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha