AP ١٤٠٢ سەرماوەز ٩ ١٠:٢٥

تا چەند کاتژمێری دیکە ئەنجام دەدرێت؛

30 فەلەستینی لە بەرانبەر 10 ئیسرائیلی ئازاد دەکرێن

30 فەلەستینی لە بەرانبەر 10 ئیسرائیلی ئازاد دەکرێن

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی قەتەر لە بەیاننامەیەکدا لە دەسپێکی قۆناغی شەشەمی ئاڵوگۆڕی دیلەکان بە ئازادی 30 دیلی فەلەستینی لە بەرانبەرا 10 ئیسرائیلی و 2 ڕووسیایی و 3 تایلەندی و یەک ئەمریکی لە چەند کاتژمێری داهاتوو هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە کەناڵی هەواڵی حەلجەزیرە، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی قەتەر شەوی چوارشەممە پشت ڕاستی کردەوە کە بە پێ بەڵێنەکان لە شەشەمین ڕۆژ لە ڕێککەوتنی ئاگربڕی حەماس و ئیسرائیل 30 فەلەستینی لە باتی ئازادی 10 زیندانی دیکە لە غەززە ئازاد دەکرێن.

ماجد ئەنساری لە ئیکس نووسی کە دوو هاووڵاتی ڕووسیا و چوار هاووڵاتی تایلەندی لە دەرەوەی چوارچێوەی ڕێککەوتنن و ڕادەستی خاچی سوور دەکرێن.

ناوبراو وتیشی کە دیلە ئیسرائیلییە ئازاد کراوەکان لە غەززە بریتین لە 5 منداڵ و 5 ژنی دوو رەگەزی بریتی لە منداڵێکی هۆڵەندی، سێ ئەڵمانی و ئەمریکییەک.

News ID 48186

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha