AP ١٤٠٢ سەرماوەز ٥ ٢٠:٥٢

سەرچاوەکانی هەواڵ

دووهەم پاپۆڕی ئیسرائیلی لە کەنارەکانی یەمەن ڕاگیردرا/کاردانەوەی : ئەمریکا

دووهەم پاپۆڕی ئیسرائیلی  لە کەنارەکانی یەمەن ڕاگیردرا/کاردانەوەی : ئەمریکا

سەرچاوەکانی هەواڵ لە ڕاگیرانی نەوتهەڵگرێکی هاوپەیوەند بە ئیسرائیل لە دەریای سوور لەلایەن ئەنساروڵڵای یەمەنەوە هەواڵ دەدەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کەناڵی ئەلمەیادین ڕاپۆرتی دا کە ئاسایشی دەریایی بریتانیا لە دزەی هەندێک لایەن بۆ ناو نەوتهەڵگرێکی هاوپەیوەند بە ئیسرائیل لە نزیکی کەنارەکانی یەمەن هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئەلمنار، مێدیا ئیسرائیلییەکان لە ڕاگرتنی نەوتهەڵگرێکی ئیسرائیلی لە لایەن ئەنساروڵڵای یەمەنەوە لە نزیکی کەنارەکانی ئەو وڵاتە هەواڵیان دا.

بە پێ ڕاپۆرتەکان ئەو نەوتهەڵگرە هی بارزگانێکی ئیسرائیلییە و ناوی سنترال پارکە و 22 کەسی تێدایە.

ڕۆیتێرز لە زمانی بەرپرسێکی ئەمریکییەوە ڕایگەیاند کە زانیاری سەبارەت بە کۆنترۆڵی چەند کەسی چەکدار بە سەر پاپۆڕێک لە کەنداوی عەدەن هەیە.

News ID 48146

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha