بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێشوازی له ئه‌حمه‌د روه‌یزی باڵیۆزی فه‌ڵه‌ستین له عێراق كرد و له میانی دیدارێكدا سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق په‌یامێكی هاوده‌نگی پێشكه‌ش كرد..
سودانی وتی: به‌ناوی حكومه‌ت و گه‌لی عێراقه‌وه بۆ وه‌ستان له‌گه‌ڵ حكومه‌ت و گه‌لی فه‌ڵه‌ستین و له‌گه‌ڵ مافی ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی فه‌ڵه‌ستین و ژیانی سه‌لامه‌ت و شكۆمه‌ندانه.
محه‌مه‌د شیاع سودانی هه‌ڵوێستی پته‌وی عێراقی دووپاتكرده‌وه، له ڕه‌تكردنه‌وه‌ی تاوان و پێشێلكاریی دڕنده‌یی به‌رامبه‌ر به گه‌لی فه‌ڵه‌ستین له‌سه‌ر ده‌ستی هێزه داگیركه‌ره‌كان.
هه‌ر له دیداره‌كه‌دا محه‌مه‌د شیاع سودانی وتیشی، "عێراق ئاماده‌یه بۆ پێشكه‌شكردنی هه‌مو جۆره پشتیوانی و هاوكارییه‌ك له پێناو كۆتاییهێنان به ئازاره‌كانی خه‌ڵكی غه‌ززه.
Your Comment