بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی: شەڕڤانانی ڕژێمی زایۆنی بە هێرشە ئاسمانییەکانیان ناوچە جیاجیاکانی کەرتی غەززە و بە تایبەت ناوچەکانی باکووری ئەم کەرتەیان بە توندی کردە ئامانج.
هێزە چەکدارەکانی یەمەن: هەموو پاپۆڕەکانی ڕژێمی زایۆنیستی دەکەینە ئامانج
وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن ڕایگەیاند: بە پشتبەستن بە بەرپرسیارێتی ئایینی، ئەخلاقی و نەتەوەییمان بۆ پشتیوانی لە دانیشتوانی کەرتی غەززە، هەموو ئەو کەشتیانەی هەڵگری ئاڵای ڕژێمی زایۆنیستی دەکەنە ئامانج.
جەختیشی لەوە کردەوە: هەروەها ئەو کەشتیانەی سەر بە کۆمپانیا ئیسرائیلییەکانن یان ئەو کەشتییانە دەکەینە ئامانج کە ئەم کۆمپانیایانە بەکاریان دەهێنن
Your Comment