AP ١٤٠٢ گەڵاڕێزان ٢٦ ٠٧:٢٦

لە بەڵێنێکدا بۆ قەسام;

قائانی: لەم شەڕە مێژووییە دا لە تەنیشتتان وەستاوین

قائانی: لەم شەڕە مێژووییە دا لە تەنیشتتان وەستاوین

فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران لە پەیامێکدا بۆ فەرماندەی کەتیبەکانی ئەلقەسام جەختی لەوە کردەوە: فەلەستین و ناوچەکە دوای گەردەلوولی ئەقسا وەک پێش ئەوە نابن

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران، لە نامەیەکدا کە ئاراستەی محەمەد ئەلزەیف، کەتیبەکانی ئەلقەسامی فەلەستین کردووە، نووسیویەتی:"ئێوە داستانێکی گەورەتان دروست کردووە بە ناوی گەردەلوولی ئەقسا، کە بە ڕوونی لاوازی و ناسکی ڕژێمی قۆرخکاری زایۆنیستی نیشانیدا کە ئەم ڕژێمە لە تۆڕی جاڵجاڵۆکە لاوازترە.

جەختیشی لەوە کردەوە کە فەلەستین و ناوچەکە لە دوای گەردەلوولی ئەقسا وەک پێشتری نابن.

ئاماژەی بەوەشدا کە هێرشەکانی بەرخۆدان لە دژی هێزەکانی دوژمن و زرێپۆشەکان سەلماندی کە بەرخۆدانی غەززە توانای داهێنانی هەیە.

سەردار قائانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران پەیامێکی گرنگی بۆ فەرماندەی کەتیبەکانی ئەلقەسام نارد و وتی: ئێمە لەم شەڕە مێژووییەدا لە تەنیشتتان وەستاوین.

جەختی کردەوە: براکانتان لە میحوەری بەرخۆدان لەگەڵ ئێوە یەکگرتوون و ڕێگە نادەن دوژمن بگاتە ئامانجە پیسەکانی لە غەززە و فەلەستین.

ئێمە لەسەر ئەو بەڵێنە برایانەمان وەستاوین کە یەکدەخات و دڵنیاتان دەکەینەوە کە هەرچی پێویست بێت لەم شەڕە مێژووییەدا دەیکەین.

News ID 48050

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha