AP ١٤٠٢ گەڵاڕێزان ٢٠ ١٦:٣٣

جێگری کاروباری ئابووری پارێزگاری کوردستان:

شارۆچکەی پیشەیی نێوان ئێران و هەرێم دەکرێتەوە/بانە دەبێتە جەمسەری کەلوپەلی ناوماڵ لە ڕۆژاوای ئێران

شارۆچکەی پیشەیی نێوان ئێران و هەرێم دەکرێتەوە/بانە دەبێتە جەمسەری کەلوپەلی ناوماڵ لە ڕۆژاوای ئێران

جێگری کاروباری ئابووری پارێزگاری کوردستان وتی: بە پێ پەسەندکراوێک کە لە سەفەری سەرۆک کۆمار بۆ کوردستان پەسەند کراوە، شارۆچکەی پیشەیی هاوبەش لە نیوان ئێران و هەرێم دەکرێتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی نووری بە ئاماژە بە پەسەند کراوی سەفەری سەرۆک کۆمار بۆدامەزراندنی شارۆچکەی پیشەیی-بازرگانی هاوبەشی نێوان ئێران و عێڕاق لە سلێمانی وتی: بۆ ئەو مەبەستە کومیتەیەک پێک هاتووە. ئەو شارۆچکە دەتوانێت بەستێنێکی گونجاو بێت بۆ گواستنەوەی زانستی ئێرانی بە وەبەرهێنەرەکانی هەرێم .

ناوبراو هەروەها بەوتنی ئەوەی کە بانە بەستێنی گونجاوی بۆ بەرهەمهێنانی کەلوپەلی ناوماڵ و گڵۆپ هەیە، وتی: کۆمپانیاکان هاوپەیوەند بە ئەو بابەتانە ئەبێ پێوەند بدرێن بە ئەو شارەوە و بەدڵنیاییەوە ئەبێ بانە بکرێتە جەمسەری بەرهەمهێنانی کەلوپەلی ناوماڵ و گڵۆپ لە ڕۆژاوای ئێران.

News Code 47985

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha