AP ١٤٠٢ گەڵاڕێزان ١٦ ١٤:٥٢

هاوپەیوەند بە دواكه‌وتنی مووچه‌؛

خۆپیشاندانی بەرفراوان مامۆستایان لە سلێمانی و هەڵەبجە دەستیپێکرد

خۆپیشاندانی بەرفراوان مامۆستایان لە سلێمانی و هەڵەبجە دەستیپێکرد

جارێکی دیکە مامۆستایان له‌ سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ر خۆپیشاندانی ناڕه‌زاییان له‌باره‌ی دواكه‌وتنی مووچه‌ و دامه‌زراندن و پلە بەرزکردنەوە ده‌ستپێكرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، له‌ سلێمانی مامۆستایان و مووچه‌خۆران له‌ شه‌قامی سالم، له‌به‌رده‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی په‌روه‌رده‌ی رۆژئاوا كۆبوونه‌وه‌ و جه‌ختیان له‌سه‌ر داواكردنی مووچه‌ له‌كاتی خۆی و دامه‌زراندنی وانه‌بێژان و بەرزکردنەوەی پلەکانیان كرده‌وه‌.

لەلایەکیترەوە لە هەریەکە لە هەڵەبجە، گەرمیان و رانیە خۆپیشاندان له‌لایه‌ن مامۆستا و مووچه‌خۆرانه‌وه‌ دەستیپێکرد و جەخت لە داواکانیان دەکەنەوە و دەڵێن، “لەسەر هەڵوێستەکانمان بەردەوامدەبین تا دەگەین بەو مافانەی ساڵانێکی زۆرە هەوڵی بۆ دەدەین."

News ID 47954

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha