بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ چوار درۆن شارى هەولێریان کردوەتە ئامانج‌و هێرشیان بۆسەر بنکەکانى ئەمریکا لەنزیک فڕۆکەخانەى هەولێر ئەنجامداوە.
ئه‌وه‌ش زانراوه، لەکاتى ئەنجامدانى هێرشەکاندا زەنگى ئاگادارکردنەوە لەباڵیۆزخانەى ئەمریکا لەهەولێر لێدراوەو تائێستاش ئاستى زیانەکانى ئەم هێرشە دیارنییە.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه دوێنێ وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مریكا ئاشكرایكرد، وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پێنتاگۆن) بەمیدیای وڵاته‌كه‌ى خۆى وتوه، لە 17ی ئۆکتۆبەرەوە 38جار لەعێراق‌و سووریا هێرشکراوەتەسەر هێزەکانیان‌و بەهۆیانەوە لانیکەم 45 سەربازو کارمەندیان برینداربوونە.
Your Comment