AP ١٤٠٢ گەڵاڕێزان ١٢ ١١:٣٢

سەرۆک کۆماری ئێران لە بانە:

سنوورەکانی کوردستان هەڕەشە نین دەفرایەتییە بۆ ئێران

سنوورەکانی کوردستان هەڕەشە نین دەفرایەتییە بۆ ئێران

سەرۆک کۆماری ئێران لە بانە رایگەیاند کە سنوورەکانی کوردستان هەڕەشە نین بەڵکوو دەفرایەتییە بۆ ئێران.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حوجەتولئیسلام رەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران ئەمڕۆ دوای کردنەوەی فرۆکەخانەی سەقز چووە بانە و لەگەڵ خەڵک دیداری کرد.

سەرۆک کۆماری ئێران بازرگانی وەک پرسێکی گرنگ باس کرد و زیادی کرد: کوردستان توانایی و دەفرایەتی زۆری هەیە، سنووریش یەکێکە لەوانە، و پێویستە بە ڕێزگرتن لە یاساکانی بازرگانی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ پەرەی پێبدرێت.

جەختیشی کردەوە: پێویستە بازرگانی لە بانە و مەریوان پەرەی پێبدرێت و کێشەکان چارەسەر بکرێن.

ڕەئیسی وتی: بازاڕە سنوورییەکان دەرفەتێکی بەنرخە بۆ گەشەپێدان کە دەتوانێت بازرگانی بە یاسایی بکات.

ناوبراو بە ئاماژەدان بە پێویستی پەرەپێدانی گەشتیاری لە پارێزگای کوردستان وتی: بابەتێکی دیکە ئەو کارە دەستیانەیە کە لەلایەن ژن و پیاوی ئەم ناوچەیەوە بەرهەم دەهێنرێن و توانای دابینکردن و بازرگانیکردن و هەناردەکردنیان هەیە، هەروەها پێویستە پێشانگایەکی هەمیشەیی کاری دەستی دابمەزرێت لە بازاڕی سنووری.

پیشەسازی و کشتوکاڵ پەرەی پێبدرێت

سەرۆک کۆمار وتیشی: پێویستە پیشەسازی و کشتوکاڵ لە کوردستان و بە تایبەت لەم ناوچەیە پەرەپێبدرێت.

News ID 47903

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha