AP ١٤٠٢ گەڵاڕێزان ١١ ١٦:٠٢

نوێنەری پێشووی شەبەک لە پەرلەمانی عێراق:

پارتی نەوتی عێراق بۆ تورکیا و سووریا قاچاخ دەکات

پارتی نەوتی عێراق بۆ تورکیا و سووریا قاچاخ دەکات

نوێنەر شەبەکەکان لە پەرلەمانی عێراق جەختی کرد حزبەکەی بارزانی درێژە دەدات قاچاخی نەوت و بەرهەمە نەوتییەکان بۆ تورکیا و سووریا لە ڕێگای لۆری نەوتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەعلوومە محەمەد شەبەکی، نوێنەری پێشووی شەبەکەکان لە پەرلەمانی عێڕاق بە وتنی ئەوەی کە پارتی کۆنترۆڵی هەیە بە سەر دۆسیەی نەوت لە هەندێک لە ناوچەکانی دەرەوەی سنورەکانی هەرێم و بەدوای کۆنترڵی ناوچەگەلێکە کە پەکەکە لێیان کشاوەتەوە، زیادی کرد: پارتی بۆ بەدی هێنانی ئامانجە ئابوورییەکان لە ڕێگای قاچاخی نەوت بە لۆری بۆ تورکیا و سووریایە.

شەبەکی وتیشی: سەرەڕای ئەوەی کە لایەنی تورکیا لە وەرگرتنی نەوتی قاچاخی پارتی خۆی دەبوێرێت، بەڵام پارتی هەر درێژە دەداتە قاچاخی نەوت و بەرهەمە نەوتیەکان بۆ تورکیا و سووریا.

News ID 47892

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha