AP ١٤٠٢ ڕەزبەر ٢٦ ١٨:٠٧

ئاڵای ڕژێمی زایۆنی سووتێندرا؛

گردبوونەوەی مامۆستایانی ئایینی و‌خەڵکی سلێمانی دژی ئیسرائیل/ كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ڕۆژئاوا درۆیە

گردبوونەوەی مامۆستایانی ئایینی و‌خەڵکی سلێمانی دژی ئیسرائیل/ كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ڕۆژئاوا درۆیە

ئێوارەی ئەمڕۆ ژمارەیەکی زۆر لە خەڵک و مامۆستایانی شاری سلێمانی دژی ئیسرائیل و هێرشە دڕندانەکانی بەرانبەر غەززە هاتنە سەر شەقام.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، گردبونەوەی ئیدانەكردنی دەستدرێژییەكانی سەر غەززە لە سلێمانی بەڕێوەچوو.

گردبوونەوەی مامۆستایانی ئایینی و‌خەڵکی سلێمانی دژی ئیسرائیل/ كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ڕۆژئاوا درۆیە

ئەمینداری گشتی یەكگرتوی ئیسلامی كوردستان تێدا بەشداری کرد و رایگه‌یاند: بۆ جیهان ڕوونبوەوە كە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ڕۆژئاوا چەند درۆ دەكات لەگەڵ دروشمەكانی مافی مرۆڤ و دیموكراسی، نەك چاوپۆشی دەكات لە كاولكردنی شارولادێكانی غەززەو كۆمەڵكوژی دانیشتوانەكەی بەڵكوو هێشتا ئیسرائیل بە مەزڵوم دەزانێت

سه‌ڵاحه‌دین به‌هائه‌دین، ئەمینداری گشتی یەكگرتوی ئیسلامی كوردستان ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ بە یاوەری ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجومەنی جێبەجێكردن و سەركردایەتی بەشداری كرد لە گردبونەوەی ئیدانەكردنی دەستدرێژییەكانی سەر غەززە كە لەلایەن ژمارەیەك لە مامۆستایانی ئاینی شاری سلێمانی سازكرابوو، تیایدا ژمارەیەكی بەرچاو لە هاووڵاتیانی شاری سلێمانی بەشداریان تیادا كرد.

گردبوونەوەی مامۆستایانی ئایینی و‌خەڵکی سلێمانی دژی ئیسرائیل/ كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ڕۆژئاوا درۆیە

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو لە لێدوانێكدا رایگه‌یاند:" "ئێمە لەكاتێكدا دڵنیایین لە سەركەوتنی هەق و هەقانیەتی دۆزەكە، دەزانین جەنگی موقەدەسات و پیرۆزییەكانی ئوممەتی ئیسلامەو بەرگریە لە مافی زەوتكراوی گەلێكی چەوساوە."

News ID 47727

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha