AP ١٤٠٢ ڕەزبەر ٢٥ ١٥:٢٠

مامۆستای زانکۆی تاران بۆ مێهر؛

ئۆپراسیۆنی گەردەلوولی ئەقسا هاوکێشەی هێزەکان دەگۆڕێت

ئۆپراسیۆنی گەردەلوولی ئەقسا هاوکێشەی هێزەکان دەگۆڕێت

مامۆستای زانکۆی تاران جەختی کرد کە ئۆپراسیۆنی ئەقسا ئەنجامی لۆژیکی ساڵەها ستەمی ئیسرائیل لە دژی خەڵکی فەلەستینە و ئەو ڕووداوە بێ وێنە لەوانەیە هاوکێشەی هێزەکان بگۆڕێت.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی: لەوانەیە بتوانین ترس و هەڵاتنی ئیسرائیلییەکان دوای ئۆپراسیۆنی گەردەلوولی ئەقسا بێ وێنەترین ڕووداوی مێژووی بەرخۆدانی فەلەستین و خودی ئیسرائیل ناو بنێین. ئۆپراسیۆنێک کە کۆنترۆڵی حەوت شارۆچکەی ئیسرائیلی نشین هەرچەند بە شێوەی کاتی لە کۆنترۆڵی ئیسرائیلییەکان دەرهێنا کە ئەوە دەستکەوتێکی گرینگ بۆ گرووپەکانی بەرخۆدانی فەلەستین دێتە ئەژمار.

بۆ لێکدانەوەی لایەنەکان و لێکەوتەکانی ئۆپراسیۆنی گەورەی گەردەلوولی ئەقسا، هەواڵنێری مێهر گفتوگۆیەکی لەگەڵ دکتۆر هادی بورهانی مامۆستای خوێندنەوەکانی فەلەستینی زانکۆی تاران ئەنجام داوە کە لە خوارەوە دێت.

ناوبراو سەبارەت بە هۆکاری ئەنجامی ئۆپراسیۆنی گەردەلوولی ئەقسا وتی: ئۆپراسیۆنی ئەقسا ئەنجامی لۆژیکی ساڵەها ستەمی ئیسرائیل لە دژی خەڵکی فەلەستینە. هەفتا و پێنج ساڵە کە جەنایەت و پاکتاو کردنی ڕەگەزی لە دژی فەلەستینییەکان درێژەی هەیە و ئەو کارەی کە فەلەستینییەکان دەیکەن وەکوو ئەوەیە کە ڤیتنامییەکان بەرانبەر ئەمریکا و ئەورووپییەکان بەرانبەر ئەڵمانیای نازی ئەنجامیان دەدا ئەڵابەت ئەوە بە ئەو واتا نییە کە هەموو کاری ئەوان ڕاستە بەڵام بە گشتی هەمان شتە کە هەر نەتەوەیەک بەرانبەر داگیرکردنی نیشتمانی خۆی ئەنجامی دەدات.

هەروەها لە وڵامی ئەوەی کە گرینگایەتی ئەو ئۆپراسیۆنە لە چی دایە، وتی: ئەو ئۆپراسیۆنە خاڵێکی وەرچەرخان لە مێژووی شەڕەکانی گەلی فەلەستین و گەلانی ناوچەکە لە دژی ئیسرائیلە. ئەو ئۆپراسیۆنە هاوکێشەی دەسەڵات تووشی گۆڕان دەکات. ئەگەر فەلەستین و هاوپەیمانەکانی بتوانن ئەو جۆرە کە تا ئێستا چوونەتە پێشەوە درێژە بەن ، ئیسرائیل دەکەوێتە مەترسییەوە و توانی بەرانبەر ڕکابەرەکانی دەچێتە ژێر پرسیارەوە. ئەنجامی ئەو بەرەوڕوو بوونەوە لەسەر داهاتووی ناوچەکە و چارەنووسی ئیسرائیل کاریگەری جیدی دەکات.

ئەو مامۆستای زانکۆیە سەبارەت بە لێکەوتە ناوچەییەکانی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە وتی: کوشتنی هەزاران کەسی فەلەستینی لە بەرچاوی جیهان و خەڵکی ناوچەکەوە و لە ناوەڕاستی وڵاتنی عەرەبی و ئیسلامی ئاستی سەبری خەڵکی ناوچەکەی پڕ کردووە و ئەو خەڵکە ئەوە قبووڵ ناکەن و ناوچەکە لە سەروبەندی تەقینەوەدایە و ئەگەر ناوچەکە بتەقێتەوە هیچێک لە ئیسرائیل نامێنێتەوە تەنانەت ئەگەر ملیۆنان کەسیش بە دەستی ئیسرائیل بکوژرێن.

بورهانی سەبارەت بە گرینگایەتی کاردانەوەی جیهانی ئیسلام بە ئەو گۆڕانکارییە چییە؟ وتی: ئیسرائیل ڕوبەرێکی بچووکی لە نێوان ڕووبەرێکی دە میلیۆنی وڵاتانی عەرەبی و بیست میلیۆنی وڵاتانی ئیسلامی هەیە و وەکوو دوورگەیەک لە نیوان ئوقیانووسێک وایە. لە ئەو بارەشەوە وڵاتانێک وەکوو عەرەبستان و کوەیت و قەتەر هەڵوێستی باشیان نواند و ئەبێ گەلان و وڵاتانی ئیسلامی هێزی خۆیان بخەنە سەر یەک و لە ئەو کاتەدایە کە هێزێکی گەورە پێک دێت کە گەورەتر لە ئیسرائیلیش ناتوانێت ڕێگای لێ بگرێت.

ناوبراو هەروەها سەبارەت بە ڕۆڵی ئێران لە تۆکمە کردنەوەی یەکگرتوویی لە جیهانی ئیسلام چۆنە، وتی: بێ گومان ئێران ڕۆڵێکی بەرچاوی لە ئەو بارەوە هەیە و بە تاک گەرایی کەس ناگاتە ئامانج. هەر وڵاتێک بە پێ هەڵوێست و دۆخی خۆی دەتوانێت یارمەتیدەری ئامانجەکانی فەلەستین بێت لە٣وانە یارمەتی دارایی، سەربازی، سیاسی و … . ئێران هەنگاوی باشی لە بواری سیاسەتی دراوسێیەتی و تۆکمە کردنەوەی پێوەندی لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی ئەنجام داوە کە بەردەوام بوونی ئەو جووڵەیە دەتوانێت هەلی گەورە بۆ پاڵپشتی لە خەڵکی فەلەستین و تۆکمە کردنەوەی پێگەیان و لاواز کردنەوەی ئیسرائیل لە ناوچەکەدروست بکات.

News ID 47706

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha