AP ١٤٠٢ ڕەزبەر ٢٤ ٢١:٣٦

سەرلەشکەری سەلامی:

گەردەلوولی ئەقسا یەکەم قۆناغی ڕووخانی ئیسرائیلە

گەردەلوولی ئەقسا یەکەم قۆناغی ڕووخانی ئیسرائیلە

فەماندەی گشتی سپا ئۆپراسیۆنی گەردەلوولی ئەقسای یەکەم قۆناغی رووخانی ئیسرائیل وەسف کرد و جەختی کرد: بوردمانی باڵەخانەکان لە هیچ لۆژیکێکدا نیشانەی دەسەڵات نییە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرلەشکەر حسێن سەلامی فەرماندەی گشتی سپای پاسداران سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە ئۆپراسیۆنی گەردەلوولی ئەقسا وەکوو نوێترین ڕووداوێک کە سیستەمی ستراتیژی دوژمنی خستە بوومەلەرزەیەکی سیاسی و ئەمنیەتییەوە ناو لێبرد و وتی: هەرچەندە جوگرافیای ئەو کردەوە تاکتیکییە بەڵام لەسەر ئاستی جیهان کاریگەری دادەنێت.

ناوبراو زیادی کرد: هەر هێزێک پشت بە شۆڕشی ئیسلامی بەست شکستی نەهێنا و مایەوە بەڵام ئەوەی کە پشت بە ئەمریکا بەست داڕما و ڕووخا و ئەوە ڕاستییەکی نکۆڵی نەکراوە.

سەلامی بە ئاماژە بە ئەوەی کە ئیسرائیل لە ئەو ئۆپراسیۆنەدا سووک بوو، وتی: ئیسرائیل هەر کارێک کە بکات سووک بوونی قەرەبوو نابێتەوە و هێز و دەسەڵاتی ئەو ڕژێمە ساختە بە هیچ شتێک ساغ نابێتەوە.

News ID 47696

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha