AP ١٤٠٢ ڕەزبەر ١٩ ١٧:٠٠

نێچیرڤان بارزانی:

رێککەوتنی ئەمنیی ئێران و عێراق بە پشتبەستن بە یاسا نێودەوڵەتییەکان واژۆ کراوە

رێککەوتنی ئەمنیی ئێران و عێراق بە پشتبەستن بە یاسا نێودەوڵەتییەکان واژۆ کراوە

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان عێراق نابێت ببێتە هەرەشە بۆ سەر وڵاتانی دراوسێ.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نێچرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: له‌ هه‌ردولاوه‌ ئیراده‌یه‌كی به‌هێز نییه‌ كه‌ كێشه‌كانی هه‌رێم و به‌غدا چاره‌سه‌ر بكرێن و هه‌ردولا به‌بێ موجامه‌له‌ دابنیشن و سیستمی فیدڕاڵی راسته‌قینه‌ جێبه‌جێ بكرێت.

ده‌شڵێت: "له‌ناو عێراق نابێت هه‌ڵسوكه‌وت له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌وه‌ بێت كه‌ كێ لاوازه‌ و كێ به‌هێزه‌، ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ بێت ئه‌وا كێشه‌كان به‌رده‌وام ده‌بن"

ئاماژەی بەوەشکردووە کە کێشەیەکی جەوهەری لە نێوان بەغدا و هەرێم هەیە، بۆ ئەوەی بەرەوپێشچون لە دۆسیەکانی نێوانیان بەدی بکرێت، پێویستە سەرەتا ئەو کێشە جەوهەرییە چارەسەر بکرێت، تاوەکوو یەکلایی نەبێتەوە ئایا عێراق سیستمی فیدڕاڵییە یان ناوەندییە هیچ کێشەیەک چارەسەر نەبێت.

نێچیرڤان بازرانی ئاماژەی بەوەشکرد، چارەسەری کێشەکانی هەرێم لە بەغدایە و لە هیچ جێگەیەکی دیکە نییە، راستە ئێران دراوسێی هەرێم و عێراق، بەڵام عێراق و هەرێمیش خاوەن ماڵی خۆیانن بۆیە لەسەریان پێویستە بەبێ پەنابردن بۆ دەوڵەتی دیکە کێشەکانیان چارەسەر بکەن.

ئەوەشی خستەڕوو کە بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان عیراق نابێت ببێتە هەرەشە بۆ سەر وڵاتانی دراوسێ، هەروەها نابێت هیچ لایەنێکی ئۆپۆزسیۆن لە هەرێم و عیراق راهێنان بکەن و پەناگەی خۆیان جێگیر بکەن تاوەکو ململانێی چەکداری لەگەڵ وڵاتانی دیکە بکەن، بۆیە رێککەوتنی ئەمنیش بە پشتبەستن بە یاسا نێودەوڵەتییەکان واژۆ کراوە.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەوەشی ئاشکرا کرد، دەستپێنەکردنەوەی هەناردەی نەوت بە دیاریکراوی بەهۆی دو کێشەیە، یەکەمیان پارەی کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی نەوتە، بەپێی یاسای بودجەی عێراق بۆ دەرهێنانی هەر بەرمیلە نەوتێک شەش دۆلار دانراوە، ئەو پارەیەش زۆر کەمە و کۆمپانیاکان پێی رازی نین

ئاماژەی بەوەشکرد، پرسی واژۆکردنی رێککەوتنی ئەمنی لەگەڵ تورکیا هاوشێوەی ئێران پەیوەستە بە گفوتگۆ و یاسا نێودەوڵەتییەکانەوە، پەکەکە هیچ رێزێک لە دامەزراوە نیشتمانییەکانی تورکیا و هەرێم ناگرێت، ئەمەش وای کردوە تورکیا بەرامبەر ئەو پێشێلکاریانە بێدەنگ نەبێت.

بەردەوام لەگەڵ تورکیا لە گفتوگۆداین بۆ چارەسەری کێشەی گەشتەکانی فڕۆکەخانەی سلێمانی

لە بارەی فڕۆکەخانەی سلێمانی سەرۆکی هەرێم ئەوەی خستەڕو، بە بەردەوام لەگەڵ تورکیا بۆ چارەسەرکردنی کێشەی گەشتەکانی فڕۆکەخانەی سلێمانی گفوتگۆ دەکەن، تورکیا چەند نیگەرانییەکی هەیە و تاوتوێکردنی ئەو پرسە بەردەوامە.

News ID 47644

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha