بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەعلوومە، بێستوون فایق بە وتنی ئەوەی کە بوردمانەکانی تورکیا بە بیانووی بەرەنگار بوونەوەی پەکەکەبووەتە بیانوویەک بۆ ئەنجامدانی جەنایەت لە دژی مرۆڤایەتی لەلایەن تورکیاوە و هەروەها پێشێل کرانی ئاشکرای سەروەریی عێڕاق، زیادی کرد: ئەرتەشی تورکیا لە هێرشە درۆنییەکاندا خەڵکی سڤیل زیاتر لە بنکە سەربازییەکانی پەکەکە دەکاتە ئامانج.
ناوبراو داوای لە حکومەتی فیدراڵ کرد تا دەستبەجێ دەستێوەردان بکەن و لە هەموو ڕێگا دیپلۆماتیک و ئابوورییەکان بۆ ڕاگرتنی بوردمانی گوند و ناوچەکانی هەڵکەوتوو لە کەرتی سنووری نێوان تورکیا و عێراق کەڵکوەربگرێت.
Your Comment