AP ١٤٠٢ ڕەزبەر ١٥ ١٥:٤٦

مەجلیسی سووریای دیمۆکراتیک:

هێرش بۆ سەر زانکۆی ئەفسەری حومس بە توندی ئیدانە دەکەین

هێرش بۆ سەر زانکۆی ئەفسەری حومس بە توندی ئیدانە دەکەین

مەسەدە لە بەیاننامەیەکدا بە ئاماژە بە هاوکات بوونی هێرش بۆ سەر زانکۆی ئەفسەری حوماس و هێرشی ئەرتەشی تورکیا بۆ سەر باکووی سووریا، ئەو هێرشە ئیدانە دەکەین و پاڵپشتی خۆیی لە قوربانیانی ئەو هێرشە ڕاگەیاند.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەجلیسی سووریای دیمکراتیک بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک وێڕای ئاماژە بە هاوکات بوونی هێرش بۆ سەر زانکۆی ئەفسەری حوماس و هێرشی ئەرتەشی تورکیا بۆ سەر باکووی سووریا، ئەو هێرشە ئیدانە دەکەین و پاڵپشتی خۆیی لە قوربانیانی ئەو هێرشە ڕاگەیاند.

لە ئەو بەیاننامە دا هاتووە کە ئەو هێرشە بۆ سەر زانکۆی ئەفسەری حومس کە بووە هۆی کوژرانی 80 کەسی سڤیل و سەرباز ئیدانە دەکەین.

لە دریژەی بەیاننامەکە هاتووە کە ئەو هێرشانە جەنایەتی جەنگی لە دژی خەڵکی سووریا و هەروەها هەڕەشەیەک بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکەیە.

News ID 47581

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha