AP ١٤٠٢ ڕەزبەر ١٥ ٠٨:٥٨

سەرۆک کۆماری ئێران:

بەرپرسیارێتی هێرشی حومس لە ئەستۆی پشتیوانانی تیرۆریستان و داگیرکەرانی خاکی سووریایە

بەرپرسیارێتی هێرشی حومس لە ئەستۆی پشتیوانانی تیرۆریستان و داگیرکەرانی خاکی سووریایە

سەرۆک کۆماری ئێران وتی: یارمەتیدان بۆ دروستکردنی فەزای مانەوە و درێژەدان بە ئۆپەراسیۆنە تیرۆریستییەکانی داعش و تەکفیرییەکان لە سووریا، کردەیەکی هاوتەریب و تەواوکەری دەستدرێژیی ڕژێمی زایۆنیستی دژ بە سەروەری نەتەوەیی سوریایە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،حوجەتولئیسلام سەید ئیبراهیم ڕەئیسی، لە پەیامی هاوخەمی بۆ ئەو ڕووداوە تیرۆریستییەی لە کۆلێژی سەربازیی حومس روویدا، ڕایگەیاند: ئەم کردەوە دزێوە نیشانی دا کە نەیارانی ئاسایش و سەقامگیری و گەشەپێدان لە ناوچەکەدا بەردەوامن لە ڕێبازە تیرۆریستی و دڕندانەکانی خۆیان کە نەتەوەی چەوساوەی سوریا لە ساڵانی ڕابردوودا بەدەستیەوە دەناڵێنێت.

هێرشە تیرۆریستییە نگریسەکەی ئەم دواییەی حومس کە لە ئەنجامدا ژمارەیەکی زۆر لە ئەفسەرانی گەنجی ئەم وڵاتە شەهید و برینداربوونی ژنارەیەکی زۆری لێکەوتەوە، بۆ من و دەوڵەت و خەڵکی کۆماری ئیسلامی ئێران جێی خەم و ئازار بوو.

بەردەوامی هێرش و کردەوە تیرۆریستییەکان لە سووریا لە چەند مانگی ڕابردوودا دەگەڕێتەوە بۆ بەردەوامیی پاڵپشتی هەواڵگری و ئەمنی و لۆجستی بۆ تیرۆریستان بە ئامانجی تێکدانی سەقامگیری و ئاسایشی سووریا.

بێ گومان بەرپرسیارێتی ئەم ڕووداوە دڵتەزێنە لە ئەستۆی لایەنگرانی بیانی تاقمە تیرۆریستیەکانە لەوانە داگیرکەرانی خاکی سوریا کە ڕێگری لە مومارەسەی سەروەری نیشتمانی بەسەر یەکپارچەیی خاکی ئەو وڵاتە و شەڕی کاریگەر لە دژی تیرۆر دەکەن.

News ID 47574

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha